نوێنەری یونسێف لە عیراق ئاماری مانگی یەكەمی ساڵی 2021 ی كوژراو و برینداربوونی منداڵان ئاشكرا دەكات. پاولا بۆلانیسیا نوێنەری یونسێف لە عیراق رایگەیاندووە: لەماوەی 28 رۆژی مانگی یەكی ساڵی 2021 دا 7 منداڵ لە عیراق كوژراون و برینداربوون. روونیشيكردوەتەوە: سێ منداڵ لە كەمبی ئاوارەكان بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە پارێزگای هەولێر برینی جەستەییان توشبووە، هاوكات لە چیای كارا بەهۆی بۆردومانەوە دوو منداڵ برینداربوون. باسی لەوەش كردووە: لە نەجەف منداڵێك گیانیلەدەستداوەو یەكێكی تریش برینداربووە. جەختیشيكردووەتەوە: لەناو تەقینەوەكەی ناوەندی بەغدا كە 30 كەس كوژراون، باس لەوە دەكرێت منداڵانیش لەنێوان قوربانیەكانن. خاك - ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure