30/1/2021 08:54 PM

هەسارەیەکی نوێی گونجاو بۆ ژیانکردن دەدۆزرێتەوە

زەوی نوێ، ئەو ناوەیە کە ئاژانسی ناسا لەو هەسارە نوێیەی ناوە که دۆزراوەتەوە، ئەوەشی راگەیاندووە كه ئەو هەسارەیە گرنگترین هۆکارەکانی ژیانکردنی لەسەرە وەک و ئاوی پاک و پلەی گەرمای گونجاو.

لەوبارەیەوە، ئاژانسی گەردوونی ئەمریکی ناسا لە ماڵپەڕی رەسمی خۆی بڵاویکردووەتەوە: هەسارەی Kepler-22b یەکەم هەسارەیە کە بۆ ژیانکردن گونجاو بێت، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی ئاوی خاوێن بۆ خواردنەوەو پلەی گەرمای گونجاوی هەیە کە لەگەڵ لەشی مرۆڤدا دەگونجێت.

ناسا ئاماژە بەوەش دەکات، ماوەی دووری گونجاوی نێوان ئەم هەسارەیە و خۆر وادەکات بۆ ژیان گونجاو بێت.

ناسا ئەوەشی خستووەتەروو، کە قەبارەی ئەم هەسارە نوێیە ٢.٤ دوجای قەبارەی زەوییەو ئەمەش وایکردووە بە بچوکترین هەسارە هەژمار بکرێت.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved