31/1/2021 02:55 PM

ئایا دەتوانین بە پارە شادی بکڕین؟

لەوانەیە گوێتان تێوەبووبێت کە کەسێک پێتان بڵێ "شادی بە پارە ناکڕدرێت"؛ بۆ ئەوەی هانتان بدات بەوەی وا هەتانە قانع بن. بەڵام توێژینەوەکان لەم بوارەدا پێچەوانەی ئەم بابەتەیان سەلماندووە و دەڵێن شادی و خۆشی بە پارە دەکڕدرێت.
"مەتیۆ کیلینگزۆرس"ـی نووسەری ئەم توێژینەوە نوێیه دەڵێ: "ئەوە زۆر سەرنجڕاکێشە کە پارە لە ئاستێک بەم لاوە ئیتر گرنگی نامێنێت، لانی‌کەم لەو هەستەدا کە کەسەکە لەو ساتەدا هەیەتی. بەڵام من کاتێک ژمارەیەکی زۆر لە ئاستەکانی داهاتم تاوتوێ کرد تیگەیشتم لەگەڵ بەرزبوونەوەی داهات، کواڵیتی ژیانیش بەرز ببۆوە. هیچ وەرسووڕانێک لەو خشتەیدا نەبوو، واتە خاڵێکی وەرچەرخان کە لەودا پارە گرنگی خۆی لەدەست بدات. لەبەرابەردا رەوتی بەرزبووەنەوەکەی درێژەی دەبێت."
توێژینەوەکەی کیلینگزۆرس لەسەر کواڵیتی ژیان چڕ ببۆوە وایە هەستێک کە لە ساتێک دیاریکراوی ژیاندا هەتانە، نەک کواڵیتییەک کە پاش بیرکردنەوەی زیاتر دەستەبەری دەکەن. توێژینەوەکانی پێشوو دەریانخستبوو ئەگەرچی بەرزتر بوونی داهات بە گشتی بەراوردی کەسەکە بەنیسبەت ژیانەوە باشتر دەکات بەڵام رەوتی زیادبوونی خۆشەویستی کەسەکە لەپاش دەستەبەرکردنی داهاتێکی دیاریکراو(٧٤ هەزار دۆلار) دەوەستێت. بەڵام ئەم توێژینەوانە بەپێی ئەوە بوو کە کەسەکان ئەو هەستەی لە ماوەی رۆژێکدا هەیانبوو چۆناوچۆن دەیانهێناوە یاد نەک ئەو هەستەی لە ساتێکدا هەیانبوو.
کیلینگزۆرس دەڵێ: "کاتێک پارەیەکی زیاترتان هەبێت، بژاردەکانتان زیاد دەکات بۆ ئەوەی چۆن بژین. ئەم خاڵە لە سەردەمی کۆرۆنادا لەوانەیە باشتر خۆی دەربخات. ئە کەسانەی خەرجیی ژیانیان بۆ دابین نابێت و ئەوانەی پیشەکانیان لەدەست داوە ناچارن بۆ ئەوەی خۆیان و بنەماڵەکەیان لە هەژاری رزگار بکەن ناچارن بن هەموو کارێک ئەنجام بدەن، تەنانەت ئەگەر حەزیشیان لەو کارە نەبێت. بەڵام ئەوانەی پشتیوانی ماڵیی باشیان هەیە دەتوانن بە ئاسوودەییەوە پیشەیەکی دیکە هەڵبژێرن و تێیدا سەرکەوتوو بن. بەگشتی پارە سەربەخۆیی دەبەخشێت بە کەسەکان."
کیلینگزۆرس دەڵێ: "مرۆڤەکان کاتێک بیر لەوە دەکەنەوە کە ژیانیان چەندە باشە لەوانەیە لەڕادەبەدەر جەخت لەسەر بابەتی پارە بکەن. بەڵێ ئەمە هۆکارێکە کە لەوانەیە پێشتر تا ئەو رادەیە بۆمان گرنگ نەبووبێت. بەڵام ئەمە تەنیا یەکێک لەو شتانەیە کە مرۆڤەکان دەتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن و لە کۆتاییدا پارە شتێک نییە کە زۆر نیگەرانی بەسووک چاولێکردنی لەلایەن خەڵکەوە بم."

 

سەرچاوە: thehill

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved