31/1/2021 03:00 PM

ئەم خۆراکانە دڵەڕاوکێ کەم دەکەنەوە

ماسییە چەورەکان: ماسی سەلەمون، شا ماسی و ساردین بەشێک لە سەرچاوەکانی چەوریی ئۆمێگ٣ کە رۆڵێکی گرنگیان لە کارکردەکانی مێشکدا هەیە. خواردنی ئەم چەوریان دڵەڕاوکێ کۆنتڕۆڵ دەکات وهۆکارەکەشی کەمبوونەوەی ئاستی هۆرۆمۆنی کۆرتیزۆڵ(هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ)ـە.

ڤیتامین C: بیبەری سوور و سەوز، گریپ‌فرووت و کێوی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بۆ ڤیتامین C. ئەم ڤیتامینە ئەگەر لە بە رێژەیەکی زۆر لە جەستەدا هەبێت دەتوانێ نیشانەکانی خەمۆکی لەناو ببات و سترێس و دڵەڕاوکێش کەم بکاتەوە.

کاربۆهیدراتە تەندروستەکان: سێرۆتۆنین و تریپتۆفان دوو مادەی گرنگن بۆ ئارامکردنەوە زەین و مێشک و بەگشتی لەنابردنی ئاسەواری دڵەڕاوکێ و خەمۆکی. کاربۆهیدراتەکان بەگشتی ئەم دوو مادەیەیان تێدایە.

ئەو خۆراکانەی مەگنسیۆمیان تیدایە: زۆربەی ئەو کاتانەی هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەین هۆکارەکەی کەمبوونی مەگنسیۆمە لە جەستەماندا. کەمبوونی مەگنسیۆم هۆکارە بۆ زیادبوونی ئاستی هۆرمۆنەکانی تایبەت بە سترێس، کەوابوو خواردنی ئەو خۆراکانەی مەگنسیۆمیان تێدایە بۆ نموونە سەوزواتەکان، کاکڵی بەشێک لە میوەکان، دانەوێڵە و شیرەمەنی بۆ ئەم مەبەستە زۆر گرنگە.

چا: چای رەش و چای سەوز پڕاوپڕن لە ئاسید ئامینییەک بە ناوی "تیانین" کە یارمەتی پرۆسەی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و دروستبوونی هەستی ئارامیی دەدات. هەموو جۆرەکانی چا ئەنتی‌ئۆکسیدەنتن و خواردنەوەیان جەستە لەبەرانبەر نەخۆشییەکاندا دەپارێزێت.

 

سەرچاوە: CNN

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved