1/2/2021 04:48 PM

هیچ کارێک ئەنجام نادات و پارەش وەردەگرێت!

"شۆجۆ مۆریمۆتۆ" خاوەنی پیشەیەکە کە لە سەرەتادا ئەستەمە بڕوای پێ بکەیت. لە ساڵی 2017ـدا ئەم پیاوە تەمەن 37 ساڵە ژاپۆنییە ئامادەبوونی خۆی دەستپێکردنی کارێکە سەیروسەمەرە راگەیاند. خزمەتگوزارییەکانی مۆریمۆتۆ بریتی بوون لە خواردن و خواردنەوە لەگەڵ کەسێک و گوێدان بە قسەی خەڵک. لەو رۆژەوە 3 هەزار جار دامەزراوە!
پێشنیاری مۆریمۆتۆ بۆ "ئەنجامنەدانی هیچ کارێک" چاوەڕوان ناکرێ هیچ داهاتێکی هەبێت. لەڕاستیدا ئەو کاری رۆژانەی مرۆڤەکان ئەنجام دەدا. ئەو کارانەی کە زۆر ئەستەم نین. هەر لە وەستان لە جیاتی کەسێک لە ریزدا هەتان خواردن لەگەڵ مشتەرییەکان؛ مۆریمۆتۆ لە بری پارەیەکی کەم بێ‌بایەخترین کارەکان ئەنجام دەدا. ئەگەرچی مۆریمۆتۆ لەسەرەتادا خزمەتگوزارییەکانی خۆی بێ‌بەرامبەر ئەنجام دەدا و تەنها خەرجیی هاتوچۆ و خۆراکی وەردەگرت، بەڵام دواتر بۆ ئەوەی کاتەکانی بە فیڕۆ نەچن پارەی وەردەگرت. نرخی خزمەتگوزارییەکانی مۆریمۆتۆ لە ئێستادا 96 دۆلارە.
مۆریمۆتۆ بۆ هاوڕێیەتی لەگەڵ کەسێک لە داوای تەڵاقی کردووە و گوێدان بە دانپێدانانی بکوژەکان دامەزراوە، بەڵام پێشینەی کاری ئاسانتریشی بووە بۆ نموونە پیاسەکردن و پڕ کردنەوەی کادری کامێرای وێنەگران. مۆریمۆتۆ تەنها گوێ لە مشتەرییەکانی دەگرێت و هیچ خزمەتگوزارییەکی دیکە ئاراستە ناکات.
مۆریمۆتۆ سەردەمێک عاشقی فەلسفەی نیتشە بوو و خوێندنەوە بەرهەمەکانی نیتشە بووە هۆی ئەوەی بەراوردێکی نوێی لە ژیانی خۆی هەبێت و سوودە درێژەدانی بۆ هەوڵە بێ‌کۆتاییەکانی بۆ پیشەکەی ئێستای بخاتە ژێر پرسیارەوە. زۆرینەی داخوازییەکان بۆ دامەزراندنی مۆریمۆتۆ لە لایەن ئەو ژنە گەنجانەوەیە کە دەترسن شەوانە بە تەنها بڕۆنە دەرەوە. هەڵبەت پیاوانیش ئەو کاتانەی شەرم دەکەن بڕۆنە شوێنێک، داوای هاوکاری لێدەکەن.
مۆریمۆتۆ دەرچووی کۆلێژی "ئوزاکا"ـیە لە بەشی فیزیادا و پاش کۆتایی هاتن بە خوێندن دەست دەکات بە کاری چاپەمەنی بەڵام دواجار تێدەگا رەزامەندیی لە پیشەکەی و نییە بە تایبەت کاتێک سەرۆکەکەی پێی دەڵێ: "بوون و نەبوونی تۆ لێرە بەرابەرە."
مۆریمۆتۆ 27 هەزار فالۆوەری لە ئینستاگرام هەیە و تا ئێستا 3 کتێبیشی نووسیوە!

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved