1/2/2021 04:55 PM

سوودەکانی لیمۆی شیرین

لیمۆی شیرین میوەیەکی بەسوودە کە سەرچاویەکی دەوڵەمەندە بۆ ڤیتامین C، ئاسید سیتریک، مس و ئاسن. لە ئەگەری خواردنی ئەم میوەیەدا ٧٧ میلی‌گرام ڤیتامین C بە پاشەکەوتی ئەم مادە گرنگەلە جەستەدا زیاد دەبێت. لەدەرێژەدا بەشێک لە سوودەکانی ئەم میوە بەتامە دەخەینە روو.

بەهێزکردنی سیستمی بەرگری: لیمۆی شیرین سەرچاوەیەکی گونجاوە بۆ ئەو ئەنتی‌ئۆکسیدەنتانەی خۆڕاگری جەستە بەرز دەکەنەوە.
چارەسەریی هەڵامەت: ئەو ڤیتامین Cـیەی لە پێکهاتەی لیمۆی شیریندایە نیشانەکانی هەڵامەت کەم دەکاتەوە.
گرژبوونی ماسولکەکان کەم دەکاتەوە: ئاوی لیمۆی شیرین ئاوی جەستە دابین دەکات و ئێشی ماسولکەکان کەم دەکاتەوە.
تەندروستیی ئێسک دەپارێزێت: بەپێی کۆمەڵێک توێژینەوە، لیمۆی شیرین بەرگری دەکات لە بۆشبووبی ئێسک و رۆمانتیزمی جومگەکان.
هێزی بینینی چاو زیاد دەکات: لیمۆی شیرین بەهۆی تایبەتمەندیی ئەمتی‌ئۆکسیدەنتی و دژەبەکتریا بوون، بەرگیری لە هەوکردنی چاو و پێشڕەویی نەخۆشیی "ئاوی سپی چاو" دەکات.
وزەبەخشە: بەکارهێنانی بەردەوامی ئەم میوەیە ماندوویەتی دوو دەخاتەوە و وزەتان زیاد دەکات
کەمکردنەوەی کۆستڕۆڵ: یەکێکی دیکە لە سوودەکانی لیمۆی شیرین کەمکردنەوەی کۆستڕۆڵ و فشاری خوێنە.
بۆ خانمان دووگیان بەسوودە: لیمۆی شیرین سوودەکانی بۆ ژنان زیاترە. چونکە بەرگیری لە کەمبوونی کالسیۆم دەکات و بۆ گەشەی کۆرپەلە زۆر بەسوودە.

 

سەرچاوە: healthbenefitstimes

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved