پێشبینی ده‌كرێت شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر ھه‌ینى 5-2-2021 شه‌پۆلێكی شێدار‌و به‌ھێزی بارانبارین و ھه‌وره‌بروسكه ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه. سه‌رچاوه‌ی شه‌پۆله‌كه ده‌ریای سووری عه‌ره‌بی ده‌بێت و رێژه‌یه‌كی زۆر شێی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و ده‌بێته ھۆی دابارینی پچڕپچڕی به‌خوڕی بارانبارین. ھاوكات ته‌رزه‌بارین كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله تا ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 6-2-2021 به شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ به‌رده‌وامی ده‌بێت. هه‌روه‌ها چه‌قی ئه‌م شه‌پۆله له‌سه‌ر ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی، ھه‌ڵه‌بجه ده‌بێت، به كاریگه‌ری نیمچه به‌ھێزیش له ناوچه‌كانی ئیداره‌ی راپه‌رین، گه‌رمیان، كه‌ركوك بۆ ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای ھه‌ولێرو دھۆك به‌گشتی لاواز بۆ مامناوه‌ند ده‌بێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure