به‌بۆنه‌ی هه‌وڵدانی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی چه‌ند وڵاتی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، زاواكه‌ی تره‌مپ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ كاندید ده‌كرێت. جارید كۆشنه‌ر زاواكه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی لێكنزیككردنه‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ كاندید كراوه. كۆشنه‌ر كه ڕاوێژێكی باڵای كۆشكی سپی بوو توانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیمارات و سودان و به‌حرین له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه، ئه‌و ڕێكه‌وتنه به ڕێكه‌وتنی ئابراهام ناسراوه. زاواكه‌ی تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ كاندید كراوه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure