2/2/2021 06:21 PM

زیانەکانی زۆر بەکارهێنانی نەرمکەرەوەی لێو

یەکێک لەو بەرهەمە جوانکاریانەی کە ژنان زۆری بەکار دێنن نەرمکەرەوەی لێوە. زۆرینەی خانمان هەموو رۆژێک ئەم نەرمکەرەوەیە بەکار دێنن بەڵام لە زیانەکانی ئاگادار نین. لەدرێژەدا بەشێک لەم زیانانە دەخەینە روو.

لێو وشکتر دەکات: بە گوتەی پسپۆڕانی پێست، نەرمکەرەوەی لێو لە مەوادێک پێکهاتووە کە دەتوانێ لێو بورووژێنێت یان توێخ بەر بدات. بەشێک لەم مەوادە بریتین لە فنۆل، کافوور، مێنتۆل، سالیسیک ئاسید و ڤیتامین E.

خوو بە بەکارهێنانی دەگریت: ئەگەرچی هەندێک کەس دەڵێن خوویان بە لێدانی نەرمکەرەوە گرتووە بەڵام کارناسانیش ئەم بابەتە پشتڕاست دەکەنەوە. بە گوتەی ئەوان ئێمە ناتوانین گیرۆدەی نەرمکەرەوە بین، بەڵکوو ئەوەی وا گیرۆدەی دەبین ئەو هەستە خۆشەیە کە لەکاتی بەکارهێنانیدا چێژی لێوەردەگرین.

لێوەکان تەوەزەل دەکات: پێکهاتەی هەندێک لە نەرمکەرەوەکان بە جۆرێکن کە دەبنە بەنداوێکی دەسکرد بۆ کۆبوونەوەی شێداری، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی لێوەکان بۆ پاراستنی رادەی شێداریی خۆیان کەمتر هەوڵ بدەن.

تەندروستیی پێستی دەوروبەری لێو دەکەوێتە مەترسییەوە: پسپۆڕانی پێست دەڵێن نابێ رۆژی ٣ جار زیاتر نەرمکەرەوە لە لێو بدرێت؛ پاش هەستان لە خەو، پاش خواردن یان خواردنەوە و بەر لە خەوتن. ئەگەر زێدەرۆیی بکەن لە بەکارهێنانی ئەم بەرهەمە جوانکارییەدا پێستی دەوروبەری لێو پەڵەپەڵە دەبێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved