2/2/2021 06:22 PM

سوودی گەنمە‌شامی بۆ تەندروستیی چاو

لەناوچوونی خانەکانی ناوەندی بینایی شەبەکەی چاو واتە "ئاوی سپی چاو" یەکێک لە باوترین کێشەکانی چاوە و هۆکاری سەرەکی نابینابوونە. هەوکردن و بەساڵاچوویی هۆکاری سەرەکیی ئەم نەخۆشییەن بەڵام مادە خۆراکییەکان دەتوانن ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن. بەکارهێنانی رۆژانەی ئەنتی‌ئۆکسیدەنتەکان، بەتایبەت کارۆتینۆئیدکان بۆ نموونە زیزانتین و لۆتئین دەتوانن رۆڵێکی بەرچاویان لەسەر تەندروستیی چاو هەبێت.
زیزانتین و لۆتئین، سەرەکیترین کارۆتینۆئیدەکانی ناو گەنمەشامین و بریتییە  لە نزیکەی ٧٠٪ـی سەرجەم کارۆتینۆئیدەکان، بەڵام رادەی ئەم مادەیە لە گەنمەشامی سپیدا کەمە. زیزانتین و لۆتئین کە بەگشتی بە رەنگ‌دانەی "ماکۆلار" دەناسرێن، لە شەبەکەی چاودا (واتە بەشی ناوەکی و هەستیار بە تیشک) جێگیر بوون و چاو لە بەرانبەر تایبەتمەندیی ئۆکسید کەرەوەی تیشکی شیندا دەپارێزێت. لەنێوان رادەی فرەوانی ئەم کارۆتینۆئیدانە لە خوێندا و کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بەو نەخۆشیانەی شەبەکەی چاو لەناو دەبن و هەروەها نەخۆشیی ئاوی سپی چاو، پەیوەندییەکی سەلمێندراو هەیە. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە زۆر بەکارهێنانی زیزانتین و لۆتئین دەتوانێ ببێت بە پارێزەری چاو، بەڵام سەرجەم توێژینەوەکان پشتیوانی لەم بیرۆکەیە ناکەن.
تاقیکارییەک کە لەسەر ٣٥٦ کەسی نێوانساڵ و پیردا ئەنجامدرا دەریخست ئەو کەسانەی لە رێگەی خۆراکەوە زیزانتین و لۆتئین وەردەگرن، بەنیسبەت ئەو کەسانەی کە ئەنتی‌ئۆکسیدەنتێکی کەمتر دێتە ناو جەستەیانەوە، ٤٣٪ کەمتر لەگەڵ مەترسیی لەناوچوونی شەبەکەی چاو رووبەڕوو دەبنەوە.
گەنمەشامی یەکێک لە سەرچاوەکانی زیزانتین و لۆتئینە و واباشە لە سیستمی خۆراکدا بەردەوام کەڵکی لێوەربگیرێت.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved