2/2/2021 06:23 PM

چەند خواردنی وزەبەخش

ئەگەر بەیانیان کاتێک لە خەو هەڵدەستن هەست بە ماندوویەتی دەکەن بە ئەگەری زۆر جەستەتان داخوازییەکی لە ئێوە هەیە. لەوانەیە پێویستتان بە خۆراکێکی وزەبەخش هەبێت بۆ نموونە مۆز یان گەردەی گوڵ (ئەو گەردەی گوڵەی کە مێش هەنگوین دەیگوازێتەوە). لەم بابەتەدا لەگەڵ بەشێک لەو خۆراکانە ئاشنا دەبین کە وزەبەخشن و ماندوویەتی لەناو دەبەن.

ئەڤەکادۆ: ئەم میوەیە پڕاوپڕە لە ڤیتامین، مەوادی کانگەیی و چەورییە تەندروستییەکان کە وزەی جەستە بۆ چەند کاتژمێر دابین دەکات. هەروەها دەوڵەمەندە بە رادەیەکی زۆر ریشاڵ کە شەکری خوێن رێک دەخات، کەوابوو پێویست نییە شەکری زیادە بەکار بێنین.

شووتی: زیاد کردنی ئەو خۆراکانەی ئاویان زۆرە (سەوزە و میوەکان) لە سیستمی خۆراک زۆر گرنگە و شووتی یەکێک لە باشترین سەرچاوەکانە بۆ دابین کردنی ئاوی جەستە. ٩٠٪ـی ئەم میوە بەتامە لە ئاو پێک هاتووە، هەروەها پڕاوپڕە لە ڤیتامین، میوانی کانگەیی، ئەنتی‌ئۆکسیدەنت و ئاسید ئامینیی "ئێڵ-سیتۆرلین/ L-citrulline" کە ئێشی ماسولکەکان کەم دەکاتەوە.

بادام: بادام پڕاوپڕە لە پرۆتینی کواڵیتی بەرز، ریشاڵ و چەورییە تەندروستەکان. هەروەها بە کۆمەڵێک ڤیتامینەکانی گرووپی B بۆ دابین کردنی وزەی جەستە. بادام دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم کە ماندوویەتی ماسولکەکان لەناو دەبات.

کەلەرم: کەلەرم دەوڵەمەندە بە ڤیتامینە پێویستەکان، مەوادی کانگەیی و ئەنتی‌ئۆکسیدەنتەکان کە بۆ دابین کردنی وزەی جەستە پێویستن. کەلەرم یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی ئاسنە بۆ دابین کردنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خانەکانی جەستە.

هێلکە: یەک دانە هێلکە بریتییە لە پرۆتینە کواڵیتی بەرزەکان و ئاسیدە چەورە تەندروستەکان کە دەتوانن ماوەیەکی زۆر برسێتی لەناو ببەن. هێڵکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ڤیتامین، ئاسن، ڤیتامین D و ڤیتانین B12.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved