له ناوچه‌ی بازیانی شاری سلێمانی، كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت به سوودبینین له وزه‌ی خۆر 20% كاره‌بای پڕۆژه‌كه‌ی دابینكردووه‌و له ئێستادا 200 كیلۆوات كاره‌با به‌رھه‌مده‌ھێنێت و بڕیاره له ئاینده‌دا پڕۆژه‌كه فراوانتر بكرێت و بڕێكی زیاتری كاره‌با له‌ڕێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه دابینبكات. له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی د.ھه‌ڤاڵ ئه‌بو‌به‌كر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی پارێزگاكه، بۆ یه‌كه‌مجار كۆمپانیای ئاڵا تایبه‌ت به به‌رھه‌مھێنانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو كارپێكردنی پڕۆژه‌ی سوودبینین له وزه‌ی خۆری راگه‌یاند، كه ئێستا 200 كیلۆ وات كاره‌با له رێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه به‌رھه‌مده‌ھێنرێت و 20% كاره‌بای پڕۆژه‌كه‌ی دابینده‌كات. شاھۆ عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ھونه‌ری كۆمپانیای ئاڵا رایگه‌یاند: پڕۆژه‌كه ته‌واو دۆستی ژینگه‌یه‌و جگه له تیشكی خۆر سوود له ھیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تر نه‌بینراوه‌و سروشت و ژینگه‌ی ھه‌رێمی كوردستان ته‌واو له‌باره كه په‌ره به‌م پڕۆژانه بدرێت و نه‌ك ته‌نھا كه‌رتی تایبه‌ت به‌ڵكو حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌توانن له‌رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌وه سوود له وزه‌ی خۆر ببینن و به‌شێك له كاره‌با له ھه‌رێمی كوردستان دابینبكات. به‌ڕێوه‌به‌ری ھونه‌ری كۆمپانیای ئاڵا وتیشی: به‌نیازن پڕۆژه‌كه فراوانتر بكه‌ن و له داھاتوودا بڕێكی زیاتری كاره‌با له‌ڕێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه بۆ كۆمپانیاكه‌یان دابینبكه‌ن. خاك - قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure