مرۆڤه‌كان له ژیاندا به‌رده‌وام ئیره‌یی به یه‌كتر ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ش سروشتییه، له‌كاتێكدا كه‌سێكی نزیك له خۆی سه‌ركه‌وتووتر ده‌بینێت، یان توانای زیاتر بێت مرۆڤ ئیره‌یی ده‌بات، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی بابه‌تی سه‌روه‌رت و سامانیش. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت سوود له ئیره‌یی ببینیت، هه‌وڵبده به شێوه‌یه‌كی گه‌شبین بڕوانیته ئه‌و هه‌سته‌ت، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خۆت بێتاقه‌ت بكه‌یت و باسیان بكه‌یت، بۆ نموونه له‌كاتێكدا ده‌بینیت كه‌سی به‌رامبه‌رت خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆره، باشتره بیر له‌وه بكه‌یته‌وه كه بۆ هه‌وڵ و ماندوبوونی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ره‌نگه ئه‌و كه‌سه وه‌ك تۆ كاتی كه‌متر هه‌بێت بۆ ژیان به‌گشتی، به‌وهۆیه كه به‌رده‌وام سه‌رقاڵی كاركردنه، بۆیه له تۆ زیاتری هه‌یه. زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان هه‌روه‌ها نازانن له ژیاندا به‌چی دڵخۆش ده‌بن، بۆیه له‌كاتێكدا ده‌بینیت هه‌ست به ئیره‌یی ده‌كه‌یت له به‌رامبه‌ر ژیانی كه‌سێكدا، ئه‌وا بزانه كه تۆش ئاره‌زووی هه‌مان ژیانی ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌یت، كه‌واته ده‌توانی هه‌وڵی بۆ بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به خاوه‌ن هه‌مان ده‌ستكه‌وته‌كانی، لێره‌دا بیر له بابه‌تی هاوسه‌رگیری و منداڵ و هه‌روه‌ها خانوو و ئۆتۆمبیل بكه‌ره‌وه... له‌كاتێكیشدا ده‌بینیت هاوڕێیه‌كت كارێكی نوێی ده‌ستكه‌وتووه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئیره‌یی پێببه‌یت باشتره داوای تێبینی لێبكه‌یت تا بتوانیت وه‌ك ئه‌و هه‌وڵبده‌یت، له‌هه‌مانكاتیشدا گه‌ر بینیت خوێندكارێكی پۆله‌كه‌ت نمره‌یه‌كی به‌رزی به‌ده‌ستهێناوه، بیر له‌وه بكه‌ره‌وه كه به هه‌وڵی زیاتر تۆش ده‌توانیت پله‌ی به‌رز به‌ده‌ستبهێنیت. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure