3/2/2021 05:48 PM

کاریگەریی ڤاکسینی کۆرۆنای روسیا چەندەیە؟

ڤاکسینی کۆرۆنای روسیا بە ناوی "سپۆتنیک ڤی/ Sputik V" لە سەتا 91/6 لەسەر تووشبووانی کۆڤید-١٩ کاریگەری هەیە. ئەمە دەەئەنجامی توێژینەوەیەکە کە لە "لانسێت/ Lancet"، یەکێک لە بەناوبانگرین گۆڤارە پزیشکییەکانی جیهاندا بڵاو بووەتەوە.  زانایان پێشتر رەخنەیان لە خێرایی بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی روسیا گرتبوو و لەسەر ئەو بڕوایە بوون ئەم کردەوەیە بەپەلە و بە دوور لە شەفافیەت ئەنجام دراوە.
ئەو تاقیکارییەی لەسەر ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی کە دەرئەنجامەکانی لە گۆڤاری لانسێتدا بڵاوبووەتەوە، بە بەشداریی نزیکەی ٢٠هەزار کەس لە روسیا و لە ماوەی پاییزی ئەمساڵدا ئەنجام دراو. لەم توێژینەوەیەدا هەروەها باس لەوە کراوە کە گۆیا ڤاکسینی کۆرۆنای روسیا توانیبووی بەرگیری لە تووشبوونی کەسەکان بە حاڵەتی قورسی کۆڤید-١٩ بکات.
سپۆتنیک  ڤی یەکەم ڤاکسین بوو لە جیهاندا کە مۆڵەتی وەشاندنی وەرگرت، رووداوێک کە لە مانگی ئاگوستی ساڵی رابردوودا رووی دا. ڤیلادیمیر پۆتین، سەرۆکی روسیا بە ئامادەبوون لە تەلەڤیزیۆنی نەتەوەیی ئەم وڵاتە رایگەیاند کە یەکێک لە کچەکانی ئەم ڤاکسینەی وەرگرتووە. لەو کاتەدا ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی لەسەر ژمارەیەکەی کەم لە کەسەکان تاقی کرابۆوە.
یەکەم خولی وەشاندنی ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی بەشێوەی سنووردار لەو کەسانە درا کە تەمەنیان لە خوارەوەی ٦٠ ساڵ و هیچ نەخۆشییەکی دیکەیان نەبوو- شێوازێک بەپێچەوانەی وڵاتانی دیکە کە لەسەر کەسانی بەتەمەن تاقی دەکراوە.
تا ئێستا چەندین جار توێژینەوە لەسەر ئەم ڤاکسینە ئەنجام دراوە و هەر جارێک کۆمەڵێک کەس لەم تاقیکارییانەدا بەشداریان کردووە. باوترین دەرکەوتەی نیگەتیڤی ئەم ڤاکسینە کە لەلایەن کەسانی بەشداربوو لە تاقیکارییەکاندا راگەیەندراوە بریتین لە: نیشانەکانی ئەنفلۆئانزا، ئێشانی ئەو شوێنەی وا ڤاکسینەکەی لێدراوە و ماندوویەتی.

 

سەرچاوە: euronews

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved