3/2/2021 05:49 PM

سوودەکانی بادەمی هیندی

بادەمی هیندی لەڕاستیدا جۆرێک کاکڵە لە بنەماڵەی Anacardiaceae ؛ فستقیش ئەندامی ئەم بنەماڵەیەیە. ئەم خۆراکە لە کەنارەکانی باکووری رۆژهەڵاتی بەڕازیلەوە سەرچاوەی گرتووە و بەگشتی لە کەشوهەوای گەرمدا بەرهەم دێت و هەر بۆیە لە هیند، سریلانکا، کینیا و تانزانیا دەست دەکەوێت. لەدرێژەدا بەشێک لە سوودەکانی بادەمی هیندی دەخەینە روو.

بەرگیری لە نەخۆشییەکانی دڵ: بادەمی هیندی دەبێتە هۆی وەگرتنی ڤیتامینی ناو چەورییەکان بۆ نموونە ڤیتامینەکانی A، D، E و K. چەوری ناو پێکهاتەی بادەمی هیندی کولستڕۆڵ کەم دەکەنەوە و بەم جۆرە بەرگیر لە نەخۆشەییەکانی دڵ دەکات.

تەندروستیی مێشک و ماسولکەکان: بادەم هیندی یەکێک لە سەرچاوەکانی مەگنسیۆمە کە بۆ گەشەی ئێسک، ماسولکە و کۆئەندامەکانی جەستە پێویستە. مەگنسیۆم هەروەها رۆڵ دەبینێت لە کۆنتڕۆڵی فشاری خوێن، بەهێزبوونی سیستمی بەرگری، کۆنتڕۆڵی کارکردەکانی مێشک.

کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شەکرە: بادەمی هیندی شەکر و کولستڕۆڵی زیانبەخشی کەم تێدایە و خواردنەکەی بۆ تووشبووانی شەکرە بێ‌زیانە و تەنانەت دەتوانێ مەترسیی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەم بکاتەوە.

کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە کەم‌خوێنی: بادەم هیندی دەوڵەمەندە بە کانزای ئاسن کە رۆڵێکی گرنگی لە گەیاندنی ئۆکسجین بە خانەکانی جەستە هەیە. ئەم مادەیە دەبێتە هۆی باشبوونی کارکردی ئەنزیمەکان و بەهێزبوونی سیستمی بەرگری.

بەرگیری لە پێکهاتنی بەرزی زراو: بەردی زراو بە گشتی پێکهاتووە لە کۆلستڕۆڵ کە لە کیسەی زراودا کەڵەکە کراوە. خواردنی خۆراکە تەندروستەکان بۆ نموونە بادەمی هیندی ئەم مەترسییە لەناو دەبات.

 

سەرچاوە: organicfacts

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved