3/2/2021 05:51 PM

ئەو خۆراکانەی مێشک بەهێز دەکەن

ئەگەر سیستمی خۆراکەکەیتان بگۆڕن و هەوڵ بدەن خۆراکی تەندروستر بخۆن، دەتوانن داهاتوویەکی باشتر دروست بکەن چونکە ئەو کەسانەی خۆراکی تەندروست دەخۆم 24٪ کەمتر تووشی لاوازبوونی بیرگە و کارکردەکانی دیکەی مێشک دەبن. لەم بابەتەدا باسی چەند جۆری خۆراک دەکەین کە مێشک بەهێز دەکەن و کەوابوو بە خواردنیان لەو کێشانەی باس کرا بەدوور دەبن.

ئەنتی‌ئۆکسیدەنتەکان: سەبارەت بە سوودەکانی ئەنتی‌ئۆکسیدەنتەکان زۆر گوتراوە و زۆر نووسراوە. ئەم مادەیە هۆکاری سەرەکی تەندروستیی جەستە و زەینە، چونکە بە پووچەڵکردنەوەی کاریگەریی نەرێنی رادیکاڵە ئازادەکان بەرگیری لە لەناوچوونی خانەکان دەکەن. سەرجەم سەوزەوات و میوەکان بە سەرچاوەی دەوڵەمەندی ئەم مادە سەرسوڕهێنەرە دێنە ئەژمار.

هێلکە: ئەم خۆراکە پڕاوپرە لە "کۆلین"؛ کۆلین مادەیەکی خۆراکییە کە یارمەتی مێشک و  بیرگە دەدات. کۆلین بۆ بەرهەمهاتنی "ستیل کۆلین" بەکار دێت لە راگوێزەریکی عەسەبییە. کوڵاندن باشترین شێوازە بۆ دروستکردنی هێلکە.

گوێز: گوێز رێک هاوشێوەی ماسی ئۆمێگا3 لە پێکهاتەکەدایە. ئەم خۆراکە پڕاوپڕە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنتی بەهێز کە بەرگیری لە لەناوچوونی خانەکانی جەستە دەکات.

گۆشتی قەل: گۆشتی قەل ئاسید ئامینی تێدایە کە دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی مادەیەکی کیمیاوی لە جەستەدا. ئەم مادە کیمیاوییە بیرگەی مێشک و هۆشیاری ئێمە باش دەکات. مریشک، ماسی، پەنیر و تەنانەت بادەمیش سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بۆ ئەم مادەیە.

 

سەرچاوە: pickthebrain

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved