3/2/2021 11:34 PM

کارنامه‌ی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی ده‌رچوو

ئه‌م كتێبه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 5 ساڵ چالاكی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی كه‌ له‌لایه‌ن هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ كراوه‌.

ئاڵان ره‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ گشتییه‌كانی سلێمانی له‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌ نووسیویه‌تی: كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی میراتێكی گه‌وره‌ی ڕووناكبیران و نووسه‌ران و خه‌مخۆرانی میللـه‌ته‌كه‌مانه‌ له كاتێكدا كه‌ جیهان سه‌رقاڵی جه‌نگی جیهانی و كاولكاری بووه‌ منه‌وه‌رانی كوردو سلێمانی له‌ خه‌ونی دامه‌زراندنی كتێبخانه‌یه‌كی گشتیدا بوون بۆ سلێمانی. له‌وكاته‌وه‌ تائێستا ئه‌م كتێبخانه‌یه‌ به‌ چه‌ندین قۆناغی جیاجیادا تێپه‌ڕيوه‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕووناكبیری ئه‌م شاره‌ ڕۆڵیان گێڕاوه‌ له‌ خزمه‌تكردنی ئه‌م كتێبخانه‌یه‌دا تا بۆته‌ یه‌كێك له‌ كتێبخانه‌كانی كوردستان و عیراق.

به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ گشتییه‌كانی سلێمانی نووسیویه‌تی: ئه‌م كارنامه‌ی له‌به‌رده‌ستی ئێوه‌دایه‌ كۆی ئه‌و چالاكی و پڕۆژانه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 5 ساڵدا كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی به‌ هه‌وڵ و هیممه‌تی فه‌رمانبه‌ره‌ دڵسۆزه‌كانی پێشكه‌شی كردووه‌ ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارایی و ئابووری و په‌تای كۆرۆناو هه‌ندێك بارودۆخی ناهه‌موار نه‌بوایه‌ زۆرتر له‌وه‌ كارو چالاكییه‌كانمان پێشكه‌ش ده‌كرد.

خاك - پوكمیدیا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved