4/2/2021 04:49 PM

سوودەکانی ناوکە شوتی

شوتی میوەیەکەی شیرین و ئاودارە و بەتەمانە کە ناوکەکانی خۆراکن. بەڵام زۆینەی کەسەکان پاش ئەوەی شوتیەکەیان خوارد ناوکەکانی فڕێ دەدەن و ئەمەش کارێکی هەڵەیە؛ هەڵبەت لەوانەیە لە سوودەکانی ئاگادار نەبن. لەم بابەتەدا لەگەڵ بەشێک لە سوودەکانی ناوکە شوتی ئاشنا دەبین.

پاراستنی پێست: ناوکە شتی دەوڵەمەندە بە چەوریی ئۆمێگا٣ و چەورییە تەندروستەکانی دیکە کە بۆ تەندروستیی پێست پێویستن. خواردنی  ناوکە شوتی بە بەردەوامی هۆکارە بۆ پارێزراوبوونی شێداریی پێست و بەرگیری لە پەڵەپەڵە بوونی دەکات.

پاراستنی قژ: ناوکە شوتی پڕاوپڕە لە پرۆتین، ئان، مەگنسیۆم و مس و هەر بۆیە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پارێزراوبوونی تەندروستیی قژ و باشبوونی رواڵەتی قژەکان هەیە. پرۆتین یەکێک لە فاکتەرە گرنگەکانە بۆ گەشەی قژ، کەوابوو ئەو کەسانەی قژیان دەوەرێت یان تاڵی قژیان ناسکە واباشە ناوکە شوتی بخۆن.

چارەسەری نەزۆکی: ئاسید ئامینییەکان لەگەڵ ئەوەی یارمەتی گەشەی خانەکانی جەستە دەدەن، یەکێک لە ماکە سەرەکییەکانی چالاکی و حەزی جنسیە. بوونی رێژەیەکی بەرچاو لیزین، ئاسید گلۆتامیک و ئارژینین، حەز و توانانیی جنسی لەو پیاوانەی کەوا تووشی نەزۆکی بوون زیاد دەکات.

بەرزبوونەوەی ئاستی وزە: ئەگەر دەتانهەوێ وزەی جەستەتان بەخێرایی بەرز بێتەوە، باشترین کار، خواردنی ناوکە شوتییە. کۆپێک ناوکە شوتی کالۆرییەکی زۆری هەیە و دەتوانێ وزەی پێویست بۆ جەستە دابین بکات.

کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن: توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی ناوکە شوتی لەگەڵ کۆنتڕۆڵی باشتری شەکری خوێن و کەمکردنەوەی هەستەوەری بە ئانسۆلین، لە پەیوەندیدایە. ئەم کاریگەریانە ئەو زەختەی دێتە سەر پانکراس کەم دەکاتەوە و بە کۆنتڕۆڵی ئاستی گلۆکۆز، مەترسیی تووشبوون بە شەکرە کەم دەکاتەوە.

 

سەرچاوە: organicfacts

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved