4/2/2021 04:51 PM

ئەم پاکەوانە بووەتە مۆدێل!

"رۆمەن فیلیپۆف"ـی وێنەگری روسی، پرۆژە نوێیەکەی خۆی تەرخان کردووە بە هاوڕێ کۆنەکەی. ئەم هاوڕێ کۆنەی رۆمەن کە پاکەوانی شەقامە ناوی "یورا"ـیە. ئەم وێنانە باسی دژواریی ژیانی یۆرایە و پێمان دەڵێ ئەگەر هەندێک چانس رووی تێکردایە لەوانەیە ژیانێکی خۆشتری بوایە. ئەم وێنانە بەخێرایی لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاو بوونەوە و لاینگرێکی زۆریان پەیدا کرد و تەنها پاش چەند رۆژ دوای ئەم رووداوە، ژیانی یۆرا بە تەواوی گۆڕانی بەسەردا هات.


فیلیپۆف سەبارەت بە هاوڕێیەتی خۆی لەگەڵ یورا دەڵێ: «کاتێک لە کەمپی مناڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بووم لەگەڵ یورا ئاشنا بووم. دایکم لەوێ کاری دەکرد و من وبراکەم لەگەڵ مناڵانی گەڕەک هاوڕێ بووین. یورا لە ناوچەی ئێمە دەستی کرد بە پاککردنەوەی شەقامەکان و دواتر لەگەڵ دایکم ئاشنا بوو. دایکم رۆژێک ئەوەی بانگهێشت کرد بۆ خواردنەوەی قاوە. خزمەکانی ئێمەش پشتیوانیان لێکرد و ئەوە باشترین کار بوو». دواتر بەرپرسان هەوڵیاندا بەهۆی ئەوەی خاوەن پێداویستی تایبەتە، شوقەیەکی بۆ دابین بکەن.
یورا لە مناڵییەوە بە بێ دایک و باوک و لە هەتیوخانەیەک گەورە ببوو و نەخۆشییەکی زەینی ئازاری دەدا. ئەو نەیدەتوانی ژیانێکی سەربەخۆی هەبێت و پێش ئەوەی بێتە ماڵی فیلیپۆفەوە بێ‌کەس و کار بوو. فیلیپۆف لەدرێژەدا دەڵێ هەندێک کەس هەوڵیان دا ماڵەکەی لێ بسێنن و سادەیی و کێشە تەندروستییەکانی بەکاربێنن. یورا ئێستا پیشەکەی پاکەوانیە، لە ماڵەوە گوڵ و گیا دەچێنێت، شیعر دەنووسێت و خواردنی بەتام دروست دەکات.


بەڵام فیلیپۆف جارێکیان داوای لێکرد بۆ ئەوەی وێنەی نوێی لێ بگرێت هەر ئەوەش یورای کرد بە کەسێکی دیکە. لەڕاستیدا وێنەگرە روسیەکە دەیویست سەرنجی بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا بۆ یورا رابکێشێت. بە بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانە نزیکەی 12,000 دۆلار بۆ یۆرا کۆ بۆوە بۆ ئەوەی بتوانێ قەرزەکانی بداتەوە، لەدرێژەدا داوای لێکرا وەکوو مۆدێلی براندێکی چاویلکە سەرقاڵی کار بێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved