6/2/2021 05:53 PM

شێوازی دروستکردنی چەند پاککەرەوەی سروشتی بۆ دەموچاو

هەوای سارد، دڵەڕاوکێ و بەرهەمە جوانکارییەکان دەتوانن شوێندانەر بن لەسەر تەندروستیی پێست. بەکارهێنانی ماسکی دەموچاوی سروشتی و ماڵی دەتوانن تەندروستیی پێست بپارێزێت. سەرجەم بەشە رۆتینەکانی ئاگاداری لە پێست بە بەکارهێنانی ئەو مەوادە سروشتییەی کە لە هەموو ماڵێکدا دەست دەکەوێت، ئەنجام دەدرێن. لە درێژەدا لەگەڵ چەند پاککەرەوەی سروشتی بۆ دەموچاو ئاشنا دەبین.
تیکڵەی خەیار و تەماتە: خەیارێکی بچووک و تەماتەیەکی گەورە رەندە کەن و تیکەڵ بە یەکیان بکەن. ئەم تێکەڵەیە بە ماوەی سێ رۆژ لە قاپێکدا کە سەری هەبێ بخەنە ناو سەلاجەوە. پاشان بە لۆکەیەک و بە ئارامی لە دەموچاو و ملی خۆتانی بدەن. ئیزن بدەن لانی زۆر ٥ خولەک ئەم تێکەڵەیە لەسەر پێستتان بێت و پاشان بە ئاوی شیلەوگرم دەموچاوتان بشۆنەوە.

تەماتە و شەکر: تەماتەیەک ورد کەن و نیوە کەوچکێکی چا خواردنەوەی شەکر تێکەڵ کەن. ئەم تێکەڵەیە بە ئارامی لە دەموچاوتان بدەن. وریا بن زۆر زەخت نەخەنە سەر پێستتان چونکە ئەگەر هەیە بورووژێت. پاشان بە ئاوی شیلەوگەرم دەموچاوتان بشۆنەوە.

ترێ و هێلکە: یەک دانە هێلکە و ٧ دەنک ترێ بە جوانی تێکەڵ کەن. دڵنیا بن ئەوەندە تێکەڵ بووبێتن کە رۆنی ناوکە ترێکان هاتبێتە دەرەوە. کاتێک تێکەڵەی ترێ و هێلکەکە کەفی کرد لە دەموچاوتانی بدەن و ئیزن بدەن ١٥ خولەک بە دەمووچاوتانەوە بێت و پاسان بیشۆنەوە.

هەویر ترش و شیر: پڕ کەوچکێک هەویر ترش لە ٢ کەوچک شیردا تێکەڵ کەن. ئەم تێکەڵەیە بە ئارامی لە پێستتان بدەن. بەڵام وریا بن نەچێتە چاوتانەوە. واباش ١٥ خولەک ئەم تێکەڵەیە بە دەموچاوەوە بێت و پاشان بیشۆنەوە. هەویر ترش ئاوی پێست دابین دەکات و دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی «کۆلاژن»؛ واتە دەبێتە هۆی بەهێز بوونی پێست.

تێکەڵەی کێوی، شەکر و زەیتی زەیتوون: یەکن دانە کێوی پاک کەن و لەگەڵ ٢ کەوچک شەکر و چەند دڵۆپ زەیتی زەیتوون تێکەڵاوی کەن. ئەم تێکەڵەیە بە ماوەی ٢ بۆ ٥ خولەک و بە ئارامی لە دەموچاوتانی بدەن. کێوی پڕاوپڕە لە ئاسید ئامینی و ڤیتامین C و چەوری پێست کەم دەکاتەوە. شەکریش خانە مردووەکانی پێست پاک دەکاتەوە و زەیتی زەیتوونیش دژە بەکتریایە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved