6/2/2021 05:54 PM

چۆن کەم بخەوین و لە ماوی رۆژیشدا چالاک بین

هەموومان گرنگیی خەوی شەوانە دەزانین. کەمبوونی خەو دەتوانێ ببێتە هۆی توڕەیی و توانایی ئێوە بۆ پاشەکەوتی زانیاری لە مێشکدا کەم دەکاتەوە و دواجار توانی داهێنانی ئێوە دەخاتە مەترسییەوە. بەڵام لەو رووەوە کە بەڕێوەبەران و بەرپرسان زۆر سەرقاڵن دەزانن کە زۆر جار ناتوانن خەوێکی قووڵ ە درێژخایەن ئەزموون بکەن و هیچ چارەیەک نامێنێتە جگە لەوەی بەم خەو و پشودانە کەمە رۆژێکی پڕ وزە و چالاکی دەست پێبکەن. بەڵام چۆن؟

پەردەی ژوورەکەتان لا دەن: لەگەڵکوو لە خەو هەستان، بڕۆنە بەر تیشکی خۆر. ئەوە دەسپێکێکی باشە بۆ رۆژێکی کاری. تیشکی خۆر بەرهەمهاتنی مێلاتۆنین کەم دەکاتەوە. ئەو هۆرمۆنەی کە دەبێتە هۆی خەواڵوویی.

بە ئاوی سارد حەمام بکەن: دوکتۆر کوواکس دەڵێ: دووش گرتنێکی ٣٠ بۆ ٦٠ چرکەیی بە ئاوی سارد دەتواننێ ببیتە هۆی بەرهەمهاتنی ئادرناڵین بۆ ئەوەی لە ماوەی رۆژدا هەست بە ماندوویەتی نەکەن.

هەناسە بدەن: بە ئارامی، ٥ چرکە لە رێگای لووتەوە هەناسە بدەن و هەواکە لە ماوەی ٢ چرکەدا لە دەمتان بخەنە دەرەوە. ٥ جار ئەم کارە ئەنجام بدەن. بە گوتەی دوکتۆر کوواکس ئەم پرۆڤەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی هاوکاتی لێدانی دڵ.

نانی نیوەڕۆ با زۆر قورس نەبێت: ئەگەر شەو کەم خەوتوون، خواردنی ژەمی بچووک لە ماوەی رۆژدا یارمەتیدان وزەی پێویست بۆ کارەکانتان دەستەەبر بێت. بەڵام ژەمە خوادردنێکی قورس زەخت دەخاتە سەر ئەندامەکانی جەستە و بەم جۆرە زیاتر هەست بە ماندوویەتی دەکەن.

زۆر قاوە مەخۆنەوە: خواردنەوەی قاوە یارمەتییەکی ئەوتۆتان ناکات. لەوانەیە وا بیر بکەنەوە کە مەوادی کافەئین دار ئاتی هۆشیاریتان بەرز دەکاتەوە بەڵام دەبێ ئەوەش بزانن کە خواردنی لەڕادەبەدەری کافەئین تووڕەتان دەکات و توانای چڕبوونەوە لەسەر بابەتەکان کەم دەکاتەوە. لە کاتژمێر ٤ـی ئێوە بۆ ئەو لاوە بە هیچ جۆرێک قاوە مەخۆنەوە بۆ ئەوەی خەوی شەوتان تێک نەچێت.

 

سەرچاوە: entrepreneur

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved