6/2/2021 05:56 PM

سوودەکانی خواردنی برنج

برنج لە سەرانسەری جیهان بە بەشی سەرەکی ژمە خواردنەکان دێتە ئەژمار. زیاتر لە نیوەی خەڵکی جیهان لەم دانەوێڵەیە کەڵک وەدەگرن. برج سوودی تەندروستیی زۆرە و لەدرێژەدا بەشێک لەم سوودانە دەخەینە روو.

دابین کردنی وزە: برنج پڕاوپڕە لە کاربۆهیدرات کە سووتەمەنی سەرەکیی جەستەیە و جگە لەوە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر کارکردەکانی مێشک هەیە. ڤیتامین، مەوادی کانگەیی و مەوادی ئۆرگانیک کە لە پێکهاتەی برنج دان، چالاکیی مێتابۆلیکی سەرجەم ئۆرگانەکانی جەستە زیاد دەکەن.

بەرگیری لە قەڵەوی: برنج چەوری زیانبەخش، کۆلستڕۆڵ و سۆدیۆمی نییە. هەروەها برنج بە بەشی جیانەکراوەی سیستمێکی خۆراکی تەندروست دەناسرێت. لەڕاستیدا، هەر خۆراکێک کە بە بێ ئەوەی کاریگەری نەرێنی هەبێت، وزەی جەستە دابین بکات خاڵێکی گرنگە بۆ تەندروستیی. برنج ئەو خۆراکەیە کە ئەم تایبەتمەندییەی هەیە.

کۆنتڕۆڵی فشاری خوێن: ئاستی سۆدیۆمی برنج زۆر کەمە و هەر بۆیە بۆ ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان بەرزە،  خۆراکێکی گونجاوە. سۆدیۆم دەبێتە هۆی گرژبوونی دەمارەکان، زیادبوونی دڵەڕاوکێ و زەختێکی زۆر لەسەر سیستمی دڵ و دەمارەکان کە دواجار بەرزبوونەوەی فشاری خوێنی لێدەکەوێتەوە.

چاکسازیی مێتابۆلیزم: برنج یەکێک لە سەرچاوەکانی دابین کردنی ڤیتامینە جۆراوجۆرەکانە. ڤیتامین D، کالسیۆم، نیاسین، ریشاڵ، ئاسن. تیامین و ریبۆفلاوین، سەرجەمیان لەم دانە سپیانەدا دەست دەکەون. ئەم ڤیتامینانە بنەما و ئەساسی میتابۆلیزمی جەستە، تەندروستیی سیستمی بەرگری و کارکردی دروستی ئۆرگانەکانی جەستەیە.

 

سەرچاوە: organicfacts

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved