6/2/2021 09:29 PM

ئەوەی لەبارەی ئاوی ماست نەتزانیوە

كاتێك سەرقاپی سەتڵی ماست دەكەیتەوە یان كاتێك ماستەكە دەشكێنیت، پاش چەند دەقیقەیەك بڕێك ئاوی زەردی كاڵ لەناو ماستەكەدا سەردەكەوێت، ئەمەتان چەندینجار بینیوە.. بۆ چارەسەری ئاوی ماست دوو هەڵوێستتان گرتۆتەبەر، یەكەم یان ڕشتووتانە یانیش بە كەوچكێك تێكەڵ بە ماستەكەتان كردۆتەوە.

لەڕاستی هەڵویستی یەكەم هەڵەیە، چونكە ئاوی ماست لە لای پسپۆڕانی بواری خۆراك و تەندروستی بە WI ناسراوە، هەرچەندە لە رواڵەتدا تەنها ئاوە، بەڵام سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی پرۆتین، پۆتاسیۆم و كالسیۆمەو بە تێكەڵكردنەوەی لەگەڵ ماستەكەدا هەموو ئەم ماددانە تێكەڵ بە ماستەكە دەبێتەوە، بەمەش ماستەكە دەولەمەند دەبێتەوە بەو ماددانەو سوودی زیاتر بە جەستە دەگەیەنێت.

شارەزایان و پزیشكانیش خواردنەوەی ئاوی ماست بۆ ئەو كەسانەی شەكری خوێنیان بەرزە لە بەیانیاندا پێشنیار دەكەن چونكە رێژەیەكی بەرچاو لە كالسیۆم و پۆتاسیۆمی جەستەیان دابیندەكات، هەروەها شەكری خوێتیش هاوسەنگ دەكاتەوە.

جێی ئاماژەیە، ئاوی ماست نابێت بڕژرێت بەڵكو هەروەك چۆن ئاوى میوەیەك دەخۆنەوە پێش خواردنی كەمێك ڕایدەوەشێنن بەهەمانشێوەش ئاوی ماست دەبێت تێكەڵ بە ماست بكرێتەوە.

خاك - لە پەڕەی ئەندازیاری خۆراك لەشكر حەمید وەرگیراوە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved