ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌یت، ئه‌وه كه‌سێكی ته‌مه‌ڵیت. 1- دواكه‌وتن له‌كاتی دیاریكراودا: یه‌كێك له‌هه‌ره نیشانه دیاره‌كان كه ده‌ریده‌خات ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌میشه دواده‌كه‌ون له مه‌وعیده‌كانیان كه‌سانێكی ته‌مه‌ڵن، كه وه‌ك هه‌ستی پێده‌كرێت ئه‌م كه‌سانه ناتوانن پابه‌ندی خشته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاته‌كانیان بن. هه‌روه‌ها ئه‌مجۆره كه‌سانه زۆر به قورسی ده‌توانن له‌خه‌و هه‌ستن و كاره‌كانیان به باشی بكه‌ن، بۆیه هه‌میشه دواده‌كه‌ون. 2- په‌رشوبڵاوی: كه‌سانی ته‌مه‌ڵ به سروشتی خۆیان كه‌سانێكی په‌رشوبڵاون، كاتێك ته‌مه‌ڵی زاڵده‌بێت به‌سه‌ر كه‌سێكدا ئه‌وه ده‌رگای په‌رشوبڵاوی ده‌كرێته‌وه له‌سه‌ری، نه‌بونی سیستمێكی رێك‌وپێك له ژیانی ئه‌م كه‌سانه نیشانه‌یه‌كی تری ته‌مه‌ڵیانه كه توانای رێكخستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له به‌كارهاتووه‌كانیان نییه. هه‌روه‌ها ناڕێكوپێكی له‌بیریاندا هه‌یه به‌لایانه‌وه قورسه پلان دابنێن و فكریان رێكبخه‌نه‌وه. 3- خاوی له وه‌ڵامدانه‌وه: كه‌سانی ته‌مه‌ڵ توشی جۆرێك له خاوبوونه‌وه ده‌بن، كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به زوویی ناتوانن وه‌ڵامیان هه‌بێت بۆ رووداوه‌كان، كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا ده‌بێته هۆی راكردن له رووداوه‌كان. هه‌روه‌ها ئه‌مجۆره كه‌سانه شێوازی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كێشه‌كان نازانن هه‌میشه رێگایه‌كی ئاسان و كورت ده‌گرنه‌به‌ر بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئیشه‌كان. 4- توانای هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاره‌تیان نییه: ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له نیشانه باو و جیاكه‌ره‌وه‌كان كه ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌م كه‌سانه ته‌مه‌ڵن و ته‌مه‌ڵی زاڵه به‌سه‌ریاندا، به‌وه جیاده‌كرێنه‌وه كه توانای هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاره‌تیان نییه، هه‌ندێكجار به‌رپرسیاره‌تی ده‌ده‌ن به كه‌سێكی نزیكی خۆیان. بۆ رزگاربوونیش له ته‌مه‌ڵی پێویسته دان به‌وه‌دا بنێن كه ته‌مه‌ڵن. ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ستده‌كه‌یت له تۆدا بوونی هه‌یه، هه‌وڵبده ئه‌م نیشانانه پێچه‌وانه بكه‌یته‌وه‌و ژیانێكی پڕ له جوڵه‌و زیندوویی ده‌ستپێبكه‌یته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure