7/2/2021 06:50 PM

رجێمی سێو

رجێمی سێو یارمەتیتان دەدات کە لە ماوەی 5 رۆژدا، کێشتان بە بڕی 3 کیلۆگرام دابەزێت. سوودەکانی سێو بە کورتی بریتین لە: کەمکردنەوەی کێشی جەستە، بەرگیری لە شێرپەنجە، کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دووەم، بەرگیری لە پێکهاتنی بەردی زراو و بەهێز کردنی سیستمی بەرگری. لە دریژەدا چۆنیەتی ئەنجامدانی رجێمی سێو دەخەینە بەر باس.

رۆژی یەکەم: نانی بەیانی: 2 دانە سێو، نانی نیوەڕۆ 1 دانە سێو، نانی ئێوارە: 3 دانە سێو
رۆژی دووەم: نانی بەیانی: 1 دانە سێو لەگەڵ پەتداخێک شیری بێ چەوری، نانی نیوەڕۆ: 1 دانە سێو، زەلاتەی سەوز و دوو دانە گێزەر، نانی ئێوارە: 2 دانە سێو
رۆژی سێهەم: 1 دانە سێوە+پارچەیەک نان و 1 دەنک هێلکە، نانی نیوەڕۆ: 1 دانە سێو+زەلاتەی فاسۆلیا، خەیار، تەماتە، پیاز و بیبەری رەش و نەعنا، ژەمی ئێوارە: کۆپێک ماستی کەم چەوری، نانی ئێوارە: 1 دانە سێو+ سوپی نیسک
رۆژی چوارەم: نانی بەیانی: 1 دانە سێو+سمۆتی کەلەرم، نانی نیوەڕۆ: 1 دانە سێو+ سەوزەواتی سوور کراوە، نێوان ژەمی پاش نانی نیوەڕۆ: پارچەیەک شووتی+ 1 دانە پرتەقاڵ+ کۆپێک چای سەوز، نانی ئێوەراە: 1 دانە سێو+ سمۆتی بریانی و کەرەوەز
رۆژی پێنجەم: نانی بەیانی: 1 دانە سێو+ 1 دانە هێلکەی کوڵاو، نانی نیوەڕۆ: 1 دانە سێو+ سەوزەواتی سوور کراوە، نێوان ژەمی پاش نانی نیوەڕۆ: 2 دانە بادەم یان 1 دانە قۆخ+ 1 کۆپ چای سەوز، نانی ئێوارە: 1 دانە سێو+ماسی برژاو یان 1 دانە سێو+فاسۆلیای سوور و بیبەری سەوز

 

سەرچاوە: stylecraze

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved