7/2/2021 06:58 PM

هێراکلیتووس

ئەم بیرمەندە ئیوونییە پۆستی "باسیلیوس"ـی بە میرات پێ دەگا واتە پاشایەتی، بەڵام وازی لێ دێنێ و ڕادەستی براکەی دەکا و سەرقاڵی کاری فکری دەبێت. لەگەڵ خەڵکی ئاسایی زۆر کۆک نەبووە و زۆر جار فشەی پێیان هاتووە. قسەکانی زۆر زبر و ڕەق بووە و هەر بۆیە نازناوی "تاریک‌بیر"ـیان پێ بەخشیوە. بەڵام گرنگیی هێراکلیتووس لە ساحەتی فەلەسەفەدا دەگەرێتەوە سەر قسەیەکی بەناوبانگی ئەم بیرمەندە کە دەڵێ: " هەموو شتیک بەردەوام لە سەیروورەت و گۆڕانکاری دایە". بە بڕوای هێراکلیت ئەوە مەعریفەی هەستەکییە کە لای وایە شتەکان ناجووڵێن و سەقامگیرن، لەحاڵێکدا "بوون" واتە جووڵان و ئالوگۆڕی بەردەوام. هێراکلیت دەیکوت: "جەنگ باوکی هەموو شتەکان"ـە، واتە کاولکاری و شەڕی نێوان هێزە دژبەرەکانە کە بوون دروست دەکا. هەڵبەت ئەم قسەیەی ڕەنگە لە ژێر کاریگەری شەڕی یۆنان و ئێراندا بێت کە بووە هۆی سەرکوتی دانیشتووانی شاری ئیوون لە لای داریوشەوە. هێراکلتووس پێی وابوو ئارخە ئاورە. ئاورە کە هاوکات شتێک لەناو دەبات شتێکی دیکە دەخولقێنێت. بەکورتی هێراکلیتووس بیرمەندێکە کە بڕوای بە جووڵان و زەوەندی/ کیسرەت هەیە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved