8/2/2021 06:13 PM

بەکارهێنانی سەگ بۆ دۆزینەوەی کەسانی تووشبووی کۆرۆنا

پزیشکێکی ئاژەڵان لە ئەڵمانیا دەڵێ چەندین سەگی راهێناوە کە دەتوانن بە ئەگەری 94٪ کەسانی تووشبووی کۆرۆنا بدۆزنەوە. "ستێر شالکە"، پزیشکی ئاژەڵان لە کۆلێژی راهێنانی سەگ بۆ سوپای ئەڵمانیا دەڵێ ئەم سەگانە بۆنی ئەو خانانەی جەستە کە تووشی کۆرۆنا بوون دەناسنەوە و بەم جورە تووشبووەکە دەدۆزنەوە.
"هولگر هوولک"، سەرۆکی کلینیکی پزیشکی ئاژەڵان لەم بارەوە گوتوویەتی: «ئێمە تاقیکارییەکمان ئەنجام دا، سەگەکانی ئێمە بۆن بەو کەسانەوە دەکەن لە تاقیکاری کۆرۆناکەیان پۆزەتیڤ دەرچووە و دەتوانین بڵێین کە ئەوان دەتوانن بە ئەگەری 94٪ نەخۆشەکان بدۆزنەوە».
"ستێفان ویل"، نوێنەری شاری ساکسۆنی سەرەوە کە ناوەندەکەی هانۆفەرە دەڵێ سەری لەم توێژینەوەتە سوڕ ماوە و خوازیاری بەکارهێنانی ئەم سەگانەیە بۆ دۆزینەوەی تووشبووانی کۆرۆنا لە شەماکان و هەروەها ئەو کەسانەی لە کۆنسێرت و کۆبوونەوەکاندا بەشدار دەبن. سیپتامبەری رابردوو لە فینلەندا سەگ بەکار دەهات بۆ دۆزینەوەی حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا. لە فڕۆکەخانەی ناودەوڵەتیی سەنتیاگۆی وڵاتی «چیلی»ـیش سەگ بۆ ئەم مەبەستە بەکار دێت.
لە روسیا، جۆرێک ئاژەڵی هاوشێوەی سەگ شێوەی رێویش دەدات و ناوی «شالایکا»ـیە بۆ دۆزینەوەی کەسانی تووشبووی کۆرۆنا راهاتووە. لە بەریتانیاشبە پێی پلانێکی راهێنان کە بودجەکەی 500,000 پاوندە، بڕیارە سەگ رابهێنن بۆ دۆزیەنەوەی حاڵەتە نوێیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved