به‌وپێیه‌ی له‌كاتی قسه‌كردن به‌گشتی و كاتی پێكه‌نین به‌تایبه‌تی ددانه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، پێویسته گرنگی به ددانه‌كان بدرێت و نه‌هیَلدرێت زه‌رد ببن، هه‌ربۆیه توێژه‌ره‌وان رایده‌گه‌یه‌نن كه چه‌ند هۆكارێك هه‌ن بۆ زه‌ردبوونی ددانه‌كان، ئه‌گه‌ر بێت‌و زاڵبیت به‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌دا ئه‌وا ددان زه‌رد نابێت. هۆكاره‌كان: * خواردنه‌وه‌ی زۆری چا و قاوه. * ئه‌و خواردنانه‌ی ره‌نگه سروشتییه‌كه‌یان زاڵه، وه‌ك چه‌وه‌نده‌رو گێزه‌ر. * زۆر به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی مادده‌ی ئاسنی زۆره. * هه‌بوونی رێژه‌یه‌كی فلۆریدی زۆر له ئاوی خواردنه‌وه‌دا. به‌ڵام له هه‌ندێك حاڵه‌تدا مرۆڤه‌كان جگه له‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه ددانیان زه‌رد ده‌بێت، بۆ نموونه منداڵان یان ژنانی دووگیان، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته له‌وكاتانه‌دا سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی پێویستی و جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ت چاره‌سه‌ری گونجاوت بۆ بكات، چونكه له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت به‌وریاییه‌وه ده‌رمان به‌كاربهێنرێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure