9/2/2021 03:57 PM

بۆ نابێ کاتی خواردندا قسە بکەین؟

زۆرینەی ئێمە لە کاتی خواردندا بەردەوام قسە دەکەین. ئەگەر هەم قسە بکەین و هەمیش خۆراک بخۆین، خۆراکەکە بە باشی هەرس نابێت و لە ئاکامدا کواڵیتی چەوری، شەکری و مەوادی دیکە لە جەستەدا کەم دەبێتەوە. کاتێک دەممان دکەینەوە بۆ قسە کردن، هەوا دەڕواتە ناو دەمەوە و لە پەنای ئەودا کاتێک دەمانهەوێ خۆراکێک بخۆین، ئەو خۆراکانە و ئاوی دەم هەوڵ دەدەن بە باشی هەرس بن.
ئەم مەوادە لە کاتی هەرس بووندا لەگەڵ هەوا تێکەڵ دەبن و هەواش دوژمنی هەرسبوونی خۆراکە. کەوابوو دەبێ خۆراکەکان بە دەمی داخراوەوە بخۆین. ئەگەر لە کاتی خواردندا قسە بکەن کواڵیتی کۆئەندامی هەرس دادەبەزێت و ئەم رووداوەش دواهاتی زیانبەخشی هەیە.
زۆرینەی ئێمە سەبارەت بە کێشەکانی بنەماڵە، کێشەکانی کار و شتی لەم  چەشنە قسە دەکەین و ئەگەر ئەم قسانەی ئاوێتەی تووڕەیی، دڵەڕاوکێ و ترس بن هەندێک مادەی کیمیاوی لە جەستەدا بەرهەم دێن (مەبەست هۆرمۆنەکانی پەیوەندیدار بە هەستەکانی مرۆڤەوەیە) کە کاریگەریی نەرێنیان لەسەر هەرسی خۆراک هەیە. لێرەدا لەوانەیە هەندێک کەس ئەم پرسیارە بکەن کە ئایا ئەگەر سەبارەت بە بابەتی شاد و پۆزەتیڤ قسە بکەین ئەم کێشەیە نایەتە ئاراوە؟ وەڵامەکە نەخێرە. چونکە لە هەر حاڵدا «هەوا» دەڕواتە ناو دەمەوە و دواتر تێکەڵ بە خۆراک دەبێت و هەرسی خۆراکەکە تووشی ئاڵۆزی دەکات. کەوابوو هەوڵ بدەن قسە و لێدوانەکانتان بخەنە پاش ژەمە خۆراکەکان.

 

سەرچاوە: fresh2refresh

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved