9/2/2021 08:59 PM

هێلكه‌و هه‌نگوین چاره‌سه‌ری پێستی وشك ده‌كات

ئه‌گه‌ر تۆ له‌وكه‌سانه‌یت پێستت وشكه‌و ناته‌وێت مادده‌ی كیمیایی به‌كاربهێنیت، ئه‌وا به‌ رێگه‌یه‌كی سروشتی پێستت چه‌ور بكه‌و خۆت له‌ پێستی وشك بپارێزه‌.

سپێنه‌یه‌كی هێلكه‌ به‌ته‌واوی تێكبده‌و پاشان كه‌وچكێكێ چێشت هه‌نگوینی تێبكه‌، ئه‌گه‌ر ده‌ستتكه‌وت چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌شی تێبكه‌یت باشتره‌.. ئه‌م گیراوه‌یه‌ تێكه‌ڵبكه‌و بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك به‌پێستته‌وه‌ بیهێڵه‌ره‌وه‌و پاشان به‌ئاوی سارد بیشۆ.

ئه‌م گیراوه‌یه‌ هه‌فته‌ی جارێك به‌ركاربهێنه‌، پاش ماوه‌یه‌ك بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ پێستت چۆن گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و بریقه‌داریش ده‌بێت.

خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved