10/2/2021 04:48 PM

لەو کاتەوەی کۆشکی سپی جێهێشتووە هەست بە شادی دەکات

"جەیسۆن میلەر"، هاریکاری باڵای دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کە لەگەڵ بنەماڵەی ترەمپ رۆیشتووە بۆ ویلایەتی فلۆریدا، وەسفی دۆخی دەروونی سەرۆک‌کۆماری پێشوو دەکات لەو کاتەوەی کۆشکی سپی جێهێشتووە. ئەو لەم بارەوە گوتی: "سەرۆک‌کۆمار لەدوای جێهێشتنی کۆشکی سپی دۆخێکی دەروونی زۆر باشی هەیە و کات و ساتێکی خۆشی لەگەڵ بنەماڵەکەی رادەبوێرێت. بینینی ئەم ساتانە لە نزیکەوە زۆر سەرنجڕاکێش بوو."
"ساتێکی هەست‌بزوێن بوو. بەشێک لە مناڵەکان بە هۆی ئەوەی کۆشکی سپی جێدەهێڵن زۆر خەمبار بوون بەڵام ئەم هەست بە شانازییەش لەئارادا بوو کە باوکیان سەرکەوتووترین سەرۆک ئەمریکایە کە یەک خول سەرۆک بووە."
میلەر هەروەها باسی هەستە تاکەکەسییەکانی ترەمپی کرد سەبارەت بە جێهێشتنی کۆشکی سپی. ئەو لەم بارەوە گوتی: "ئەوە یەکەم جار بوو لەم چەند سالەی دواییدا کە بینیم سەرۆک ئارامە. تەنها ٤٥ کەسی دیکە لە ئەمریکا وەها دۆخێکیان ئەزموون کردووە کە هاوشێوەی ئەوەیە جیهان لەسەر شانت بێت... و ئێستا کە دوای چوار ساڵ ئەم بەرپرسایەتییە لەسەر شانتان لادەچێت دەتوانن بە ئارەزووی خۆتان هەناسەیەک بدەن."
میلەر لەدرێژەدا گوتی: ئەم دۆخە دەروونییەی ترەمپ هێشتاش هەر بەردەوامە و کۆشکی «مارالاگۆ»ـی بە "شوێنێکی جوان بۆ هەندێک حەسانەوە و ئارامیی بە دوور لە ناخۆشییەکانی ژیان" وەسف کرد، جێیەک کە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەتوانێ یاری گۆڵف بکات و چێژ لە خۆر وەرگرێت.
هاریکاری باڵای سەرۆکی پێشووی ئەمریککا گوتی دووریی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە هۆی ئەوەی ترەمپ هەستێکی باشتری هەبێت. میلەر لەو بارەوە گوتی: "سەرۆک گوتوویەتی ئێستا زیاتر هەست بە شادی دەکات. ئەو گوتوویەتی ئێستا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاک نییە و نابێتە ئامانجی نەفرەت‌بڵاوکردنەوە کە لەم سۆشیاڵ میدیادا باوە، زۆر هەستێکی باشترم هەیە."
ئەوە مەوزووعێکە کە مێلانیا ترەمپی هاوسەری ترەمپیش پشتڕاستی کردووەتەوە. ئەو گوتوویەتی لەو دۆخەی ئێستا زۆر رازیم و سەرۆکیش شادترە و چێژ وەردەگرێت."

 

سەرچاوە: newsweek

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved