10/2/2021 04:49 PM

سوودەکانی زەیتی گوێزی هیندی(نارگیل)

لەناوچوونی دڵەڕاوکێ: زەیتی گوێزی هیندی ئارامکەرەوەیە و هەر بۆیە دڵەڕاوکێ لەناو دەبات. ئەگەر لە سەریشی بدەیت، ماندوویەتی زەینی کەم دەکاتەوە. بەپێی توێژینەوەکان، زەیتی گوێزی هیندی تایبەتمەندیی ئەنتی‌ئۆکسیدەنتی هەیە.

بەرگیری لە نەخۆشیی شەکرە: زەیتی گوێزی هیندی شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات و بەرهەمهاتنی ئانسۆلین و رەوتی بەکارهێنانی گلۆکۆزی خوێن لەلایەن جەستەوە باشتر دەکات. هەر بۆیە بەرگیری لە شەکرە دەکات و تەنانەت چارەسەریشی دەکات.

بەهێزکردنی ئێسک: ئەم زەیتە توانایی جەستە بۆ وەرگرتنی مادە کانگەییەکان بەهێز دەکات. ئەم مادانە بریتین لە کالسیۆم و مەگنسیۆم کە بۆ گەشەی ئێسکەکان پێویستن. کەوابوو بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هیندی بۆ ئەوەی ژنانەی تووشی بۆشبوونی ئێسک دەبن زۆر بەسوودە.

بەرزکردنەوەی وزەی جەستە: ورزشوانان، لەشجوانان و ئەوانەی رجێم دەکەن، زەیتی گوێزی هیندی بەکار دێنن. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە بەنیسبەت زەیتەکانی دیکەوە کالۆرییەکی کەمتری هەیە، چەورییەکەی بە ئاسانی دەبێت بە وزر و ئاستی چەوریی خوێن زیاد ناکات و بەم جۆرە ئاستی وزەی جەستە بەرز دەکاتەوە.

بەرگیری لە ئەلزایمێر: ئەو توێژینەوانەی لەلایەن دوکتۆر نیۆپۆرت (Dr. Newport) ئەنجام دراون باس لەوە دەکەن کە زەیتی گوێزی هیندی بۆ چارەسەریی ئەلزایمێر زۆر بەسوودە. جیا لەوە، هیچ بەڵگەیەکی زانستی یان نەریتی بۆ کەڵک وەرگرتن لە زەیتی گوێزی هیندی بۆ چارەسەریی ئەلزایمەر بوونی نییە. لەڕاستیدا، پێشتر وا وێنا نەدەکرا کە چالاکییەکانی مێشک زیاد بکات. بنکە تەندروسییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرپرسی ئەنجامدانی توێژینەوەیەکن بۆ تاوتوێی ئەم ئیدیعایە.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved