10/2/2021 04:51 PM

ئەگەر هەموو رۆژێک نانی بەیانی نەخۆیت چی روو ئەدات؟

بە باوەڕی زۆر کەس نانی بەیانی سەرەکیترین ژمە خواردنە بەڵام هەمیشە ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە  کە ئایا ئەم قسەیە راستە؟ لەرێژەدا گۆڕانکاریی فیزیۆلۆژیکی جەستەی کەسانێک تاوتوێ دەکەین کە نانی بەیانی ناخۆن و دەرئەنجامەکانی لەگەڵ گۆڕانکاریی جەستەیی ئەو کەسانە هەڵدەسەنگێنین کە ئەم ژەمە بە بەردوامی دەخۆن.

هۆکارە بۆ قەڵەوی: بەپێچەوانەی بڕوای زۆر کەس نەخواردنی نانی بەیانی لە هەموو تەمەنێکدا دەبێتە هۆ قەڵەوی. هۆکارەکەشی لەوانەیە خواردنی چەرەسات بێت لە ماوەی رۆژدا بۆ پڕ کردنەوەی ئاسەواری نەخواردنی ئەم ژەمە. بەڵام ئەگەر لە ماوەی رۆژدا هیچیش نەخۆن چونکە کاتژمێری سروشتیی جەستە ئاڵۆز بووە دووبارە ئەگەر هەیە قەڵەو بن.

توورە و خەمۆکتان دەکات: نەخواردنی نانی بەیانی لەگەڵ ئاڵۆزیی لە خووەکانی مرۆڤدا لە پەیوەندیدایە. ئەوانەی بەیانیان کەمتر خۆراک دەخۆن زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن. جگە لەمە ئەگەر چوار بۆ  پێنج جار لە هەفتەدا نانی بەیانی نەخۆن، ئەگەری تووشبوون بە شەکرەت جۆری دووەم، نزیکەی 55٪ زیاد دەکات.

دەبێتە هۆی ماندوویەتی: بەیانیان پاش ماوەیەکی درێژخایەن ئاستی "گلیکۆژێن"ـی خوێن کەم دەبێتەوە بۆ ئەوەی چالاک بێتەوە پێویستی بە وزە هەیە. پاش خواردنی نانی بەیانی جەسەتە دەست دەکات بە شکاندنی ئاسیدە چەورەکان بۆ ئەوەی وزەی پێویست بۆ جەستە بەرهەم بێت. بەبێ نانی بەیانی ماندوویەتی زووتر داتاندەگرێت.

بیرگەی مێشک بەهێز دەبێت: زانایان لەسەر ئەو بڕوایەن کە رۆژووی پچڕپچڕ سوودی زۆرە بۆ جەستە. لەم جۆرە رۆژووەدا کەسەکە 8  کاتژمێر دەتوانێ خۆراک بخوات و دەبێ 16 کاتژمێر هیچ نەخوات. کەوابوو بە وازهێنان لە خواردنی نانی بەیانی ئەم 16 کاتژمێرە دەستەبەر دەبێت و یەکێک لە سوودەکانی بەهێزبوونی بیرگەی مێشکە.

رەوتی پیربوون رادەگرێت: بڕوا کردن بەم قسەیە هەندێک ئەستەمە بەڵام وازهێنان لە خواردنی نانی بەیانی رەوتی پیربوون پێچەوانە دەکاتەوە. سنووردارکردنەوەی کالۆری وەرگیراوی جەتە و هەروەها رۆژووی بچڕپچڕ دەتوانێ ببێتە هۆی گەشەی هۆرمۆنەکان و دابەزینی ئاستی ئانسۆلینی جەستە. بەم حاڵەوە هەندێک کەس نانی ئێوارە ناخۆن بەڵام واز لە نانی بەیانی ناهێنن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved