10/2/2021 11:19 PM

ڕێنمایی و چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی كاتێك ڕێجیم ده‌موچاویان لاواز ده‌بێ

د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ لاوازبوونی ده‌موچاو له‌كاتی ڕیجێم و چاره‌سه‌ر‌ی.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د.كامه‌ران ڕوونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م شوێن ده‌موچاوم لاواز ده‌بێت، بۆ ڕێگریكردن له‌و كێشه‌یه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی پزیشكانی پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك ڕێنمیایی ئه‌كه‌ن كه‌ گرنگترنیان ئه‌مانه‌ن:

*خواردنی بڕی پێویست له‌ كاربۆهیدرات ڕۆژانه‌ وه‌ك ئاردی بۆرو برنجی بۆرو گه‌نمه‌شامی.
*خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو ڕۆژانه‌و به‌ به‌رده‌وامی له‌نێوان ژه‌مه‌كان.
*خواردنی سه‌وزه‌و میوه‌ به‌تایبه‌ت میوه‌ خۆماڵی و وه‌رزییه‌كان؛ ڕۆژانه‌ دوو بۆ چوار جار له‌نێوان ژه‌مه‌كان وه‌ك ترۆزی، خه‌یار، ته‌ماته‌ی كوردی، هه‌رمێ، مزره‌سێو، قۆخ، هه‌ڵوژوه‌ كاڵه‌ك، شوتی.
*بڕی پێویست له‌ پڕۆتینه‌ ڕووه‌كی و ئاژه‌ڵیه‌كان بخۆ ڕۆژانه‌، وه‌ك هێلكه‌، شیره‌مه‌نیه‌كان، پاقله‌مه‌نیه‌كان، ماسی، هتد..
*وه‌رزشكردن ڕۆژانه‌ بۆ یه‌ك سه‌عات یان زیاتر.
*به‌كارنه‌هێنانی ده‌رمانی دابه‌زاندنی كێش بێ ڕاوێژی پزیشكی پسپۆڕی خۆراك.
*دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ زۆر خواردنه‌وه‌ی چاو قاوه‌و بیبسی و كۆلای دایت؛ نه‌خواردنه‌وه‌یان باشتره‌.

خاك - ئا/ لانه‌ كاشان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved