11/2/2021 05:32 PM

سوودەکانی بلوبێری

بلوبێری (Blueberry) میوەیەکی خۆجێیی ئەمریکای باکوورە کە تا ساڵی 1930 لە ئەوروپا بوونی نەبوو. بلوبێری لە وەرزی هەڵووچەدا دەست دەکەوێت. ئەم میوە بەتامە کالۆرییەکی کەمی هەیە و زۆر بەسوودە و لەناو لاینگرانیدا بە گوڵی سەرتۆپی میوەکان (Superfood) ناسراوە و کەم کەس هەیە حەزی لەم میوەیە نەبێت. هەر بۆیە لەم بابەتدا هەوڵ دەدەین بە کورتی لەگەڵ بەشێک لە سوودە تەندروستییەکانی خواردنی ئەم میوەیە ئاشنا بین.

*بلوبێری کالۆری کەمە بەڵام خۆراکێکی تەواوە
*بلوبێری پاشای ناو ئەو خۆراکانەیە کە تایبەتمەندیی ئەنتی‌ئۆکسیدەنتیان هەیە.
*بلوبێری زیانبەرکەوتکانی DNA کە دەبنە هۆی پیربوون و هاتنە ئارای شێرپەنجە، کەم دەکەنەوە.
*ئەم میوەیە لە بەرانبەر زیانەکاندا کۆلستڕۆڵی خوێن دەپارێزێت.
*فشاری خوێن کەم دەکاتەوە.
*بەرگیری لە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار دەکات.
*کارکردەکانی مێشک و بیرگە دەپارێزێت.
*ئەو «ئەنتی‌سیانۆن»ـانەی لە پێکهاتەی بلوبێریدا هەن تایبەتمەندیی دژە-شەکرەیان هەیە.
*ئەو مەوادەی لە پێکهاتەی بلوبێریدا هەن بەرگیری لە هەوکردنی کۆئەندامی میز دەکەن.
*بلوبێری یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی زیانبەرکەوتنی ماسولکەکان کە بە هۆی راهێنانە قورسە وەرزشییەکانەوە دێنە ئاراوە.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved