11/2/2021 05:35 PM

چەند راستیی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە جەستەی مرۆڤ

جەستەی ئێمە دەزگایەکی تۆکمە و بێ کەموکووڕییە و هەر ئێستا کە خەریکی خوێندنەوەی ئەم بابەیەتن هاوکات هەزاران کار ئەنجام دەدات و ئێمە لە زۆربەیان بێ‌ئاگاین. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند راستیی سەیروسەمەرەی جەستە ئاشنا دەبین.

*قەرنیەی چاو تاکە بەشی جەستەیە کە ئوکسجین لە خوێن وەرناگرێت بەڵکوو راستەوخۆ لە رێی هەواوە وەریدەگرێت.
*بە هیچ شێوەیەک بە ختیلکەدانی خۆتان پێکەنین ناتانگرێت. لەم حاڵەتەدا مێشک سیگناڵێک بۆ بەشە پەیوەندیدارەکانی ئەم کۆئەندامە دەنێرێت کە نەورووژێن و چاوپۆشی لێبکەن.
*زۆریەی کەسەکان لە کاتێکی دیاریکراودا لە کونێکی لووتاینەوە هەناسە دەدەن. ئێمە هەموو 4 کاتژمێرێک کونی لووتی خۆمان بۆ هەناسەدان دەگۆڕین.
*بەپێچەوانەی باوەڕیی گشتی، بچووکردنەوەی ماسولکە لە ماسولکەسازی ئەستەمترە.
*٪25ـی کۆی گشتی ماسولکەکانی جەستە لە بەشی مل و دەموچاودا جێگیر بوون. بەم هۆیەیە کە حاڵەتەکانی روخسار زۆر شەفاف و رەنگاڵەن.
*قژی ئەو ژانەی وا قژیان سوورە بۆ دورست کردنی ئامێرێک بەکار دێ کە رادەی شێداری پێ بەراورد دەکرێت
*خڕبوونی چاو لە کاتی ترسدا زۆر بابەتێکی پراتیکییە. لەم حاڵەتەدا پانتایی بینینی چاو زیاد دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین باشتر ئاگاداری دەوروبەری خۆمان بین.
*مێشک دەتوانێ وزەی پێویست بۆ هەڵکرنی گڵۆپێک بەرهەم بێنێت.
*بۆ هەڵگرتنی هەنگاوێک بۆ پێشەوە، نزیکەی 200 ماسولکە چالاک دەبن. هەڵبەت ئەم ژمارەیە بە پێی فیزیکی کەسەکان دەگۆڕدرێت.
*پێستی مرۆڤ هەموو 28 رۆژێک خۆی نۆژەن دەکاتەوە. ئێمە لە ماوەی ژیاندا نزیکەی 40 کیلۆ پێست فڕێ دەدەین.
*جەرگ یەکێک لە دەگەمەن ئەندامەکانی جەستەیە کە دەتوانێ تەنانەت ئەگەر لە سەتا 75ـی پێکهاتەکەی لەدەست بدات، دووبارە خۆی نۆژەن بکاتەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved