11/2/2021 05:38 PM

بۆ لە جەژنی لەدایکبووندا کێک دەخۆن و فوو لە مۆم دەکەن؟

دەگوترێ ئەم نەریتە لە وڵاتی ئەڵمانیان و لە سەدەی هەژدەهەمدا دەستی پێکردووە و ئامانجەکەشی بەڕێوەبردنی جەژن بۆ مناڵان بۆ پاراستنی رۆحیان بووە. هەندێک کەسی دیکەش دەڵێن نەریتی فوو لە مۆم کردن لە تاقمێک کە پەیوەندیان بە خوای "ئارتمیس" کە خوایەکی یۆنانی بووە وەرگیراوە و لە رۆژی لەدایکبوونی ئەودا ئەنجامدراوە.
لە هەر فەرهەنگ و سەردەمێکدا شێوازی جۆراوجۆر بۆ بەڕێوەبردنی جەژنی لەدایکبوون هەیە. بەڵام، شێوازی گشتیی هەمووان یەکسانە؛ واتە کە هەموویاندا چەند دانە مۆم لەسەر کێک یان خۆراکێکی شیرین دادەنرێت. ژمارەی مۆمەکان نیشانەی تەمەنی کەسەکەیە. ئەم کەسە دەبێ فوو لە مۆمەکان بکات بۆ ئەوەی ئاواتەکانی بێنە دی و دوتر جەژنەکە کۆتایی دێت.
بەکارهێنانی کێکی لەدایکبوون لە رۆمی دێریندا باو بووە، بەڵام کێکەکەیان بەشێوەیەکی خڕ و تەخت دروست دەکرد. لە سەدەی پازدەهەمدا لە ئەڵمانیان بوو کە وەستاکانی شیرنەمەنی دەستیان کرد بە بەرهەمهێنانی کێکی یەک توێژی بۆ جەژنی لەدایکبوون. لە سەدەی حەڤدەهەمدا کێکی چند توێژی دروست کرا کە بۆ خەڵکی چینەکانی سەرەوەی کۆمەڵگا دروست دەکران. لە پاش شۆڕشی پیشەسازی، ئەم کێکانە بۆ هەموو چینەکانی کۆمەڵگا دروست دەکران و لە ناوەڕاستەکانی سەدەی نۆزدهەمەوە ئەم کێکانە بوون بە بەشێک لە رێوڕەسمەکانی جەژنی لەدایکبوون لە چەندین وڵاتی ئەوروپی.
لە میسری دێریندا بەڕێوەچوونی جەژنی لەدایکبوون تایبەت بوو بە دەوروبەریان پاشا. ئەم نەریتە دزەی کردە نا یۆنانییەکانەوە و جەژنیان بۆ خوداکانیان بەڕێوە دەبرد. باوترین جەژنی لەم چەشنە تایبەت بوو بە "ئارتمیس"ـی خوای یۆنانی. خەڵکی یۆنانی دێرین بۆ پەرەستینی ئارتمیس رۆژی شەشەمی هەر مانگێک کێکێکیان دروست دەکرد و بە مۆم دەیانڕازاندەوە. ئەم نەریتە دواتر بوو بە بەشێک لە جەژنی لەدایکبوونی پاڵەوانان و شازادەکانی یۆنانی.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved