13/2/2021 03:44 PM

لێکخشاندنی نینۆکەکانی دەست گەشەی قژ زیاد دەکات

کۆمەڵێک رێگەچارەی ماڵی و سادە و هەن کە دەتوانێ گەشەی قژ زیاد بکات. یەکێک لەم رێگەچارانە کە دەتوانێ قژ جوان و بەهێز بکات، لێکخشاندنی نینۆنەکانە بە ماوەی 5 بۆ 10 خولەک. ئەم شێوە رێفلێکسۆلۆژییە کە پێی دەگوترێت "یۆگای بالایام/ Balayam Yoga" دەتوانێ بەرگیری لە وەرینی قژ و کڕێش و شتی لەم چەشنە بکات.
بەپێی پزیشکیی فشاریی چین، کۆتایی عەسەبەکانی ناو سەری پەنجەکان پەیوەندیان بە سەرەوە هەیە. کاتێک نینۆکەکانتان لێک دەخشێنن، ئەم بەرکەتنە کاریگەری لەسەر سەر هەیە. ئەم مەسەلەیە سووڕی خوێن زیاد دەکات و دەبێتە هۆی گەشەی قژ. پسپۆڕانی پزیشکیی جێگرەوە لەسەر ئەو بڕوایەن لە ئەم کارە ئەگەر بە رێکوپێکی ئەنجام بدرێت، لەوانەیە لە ماوەی 3 بۆ 6 مانگدا رەوتی وەرینی قژ کەم بکاتەوە. زیادبوونی سووڕی خوێن لە تەوقی سەردا جگە لە وەرینی قژ بەرگیری لە زوو سپی بوونی قژەکانیش دەکات.
لێک خشاندنی نینۆکەکان هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی مێشک سینگناڵێک بۆ ژیاندنەوەی فۆلیکۆی مردووی و زیانبەرکەوتووی قژ بنێرێت و ئەگەر ئەم شێوەیە هاوکات بێت لەگەڵ گۆڕینی ئەرێنیی لایف ستایل، دەتوانێ لە ماوەی 6 بۆ 9 مانگدا کێشەکانی پەیوەندیدار بە تەندوستیی قژ لەناو ببات.
لێکخشاندنی نینۆکەکان رێگەچارەیەکی کاریگەرە و پێویستی بە هیچ دەرتانێکی تایبەت نییە. بەڵام واباشە خانمانی دووگیان و ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە ئەم کارە ئەنجام نەدەن چونکە فشاری خوێن بەرز دەکاتەوە.

شێوەی ئەنجامدانی یۆگای بالایام:
*دەستەکانتان تا نیوە کۆ بکەنەوە و لای یەک رایگرن.
*قامکە گەورەتان دەبێ رووی لە دەرەوە بێت.
*نینۆکی هەر دوو دەستتان بە یەکەوە بنووسێنن و دواتر بە توندی لێکی بخشێنن.
*ئەم کارە بە ماوەی 5 بۆ 10 خولەک بێ بڕانەوە ئەنجام بدەن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved