13/2/2021 03:48 PM

رۆمانی کیمیاگەر

جیهانێک کە "پاولۆ کۆیلۆ"، نووسەرری ناوداری بەڕازیلی لە رۆمانەکانیدا وێنای دەکات، جیهانێکە مانادار، خۆشەویست و ئامۆژگارانە و رۆمانی "کیمیاگەر/ The Alchemist" یەکێک لەم کتێبە سەرنجڕاکێشانەیە. جیهانێک کە بەردەوام یەکێک لە گرنگترین ئەرکەکانی مرۆڤمان بیر دێنێتەوە؛ بەدواداچوون بۆ خەونەکانمان.
کیمیاگەر بەسەرهاتی شوانێکە بە ناوی سەنتیاگۆ. شوانێک کە حەزی لە کتێب خوێندنەوەیە، باڵنجی ژێر سەری کتێبەکانین و حەزی لە گەشت کردنە. شەوێکیان سەنتیاگۆ خەونێکی سەیر دەبینێت و بڕیار دەدات کاتێک گەیشتە شار، داوا لە قەرەجێک بکات ئەم خەونەی بۆ لێکبداتەوە. قەرەجەکە بە سەنتیاگۆ دەڵێت ئەگەر گەشت بکات بۆ ئەهرامی میسر کە لە خەونەکانیدا پێی نیشان دراوە، لەوێ گەنجینەیەک چاوەڕێی دەکات. سەنتیاگۆ بڕوا بە قسەی قەرەجەکە ناکات؛ بەڵام چارەنووسێکی دیکەی بۆ لەبەرچاو دەگیرێت.
ئەوە کورتەیەکە لە کتێبی کیمیاگەر کە ساڵانێکی زۆرە بڵاو بووەتەوە و بە زۆرینەی زمانەکانی جیهانیش وەرگێڕدراوە. لە کۆردستانیش چەندین کەس ئەم بەرهەمەیان وەرگێڕاوەتە سەر کوردی. ئەوەی وا ئەم کتێبە لە کتێبەکانی دیکە جیا دەکاتەوە پەیامی کتێبەکەیە کە بە سادەترین شێوە دەگوازرێتەوە بۆ خوێنەران؛ پەیامێک کە بە چڕی داوا لە خوێنەری کتێبەکە دەکات ورد بێتەوە لەسەری، دەنگی دڵی ببیستێت و ئیزن بە خۆشەویستی بدات لایەنە سەیروسەمەرەکانی دەربخات.

 

خاک _ پشکۆ کامەارن




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved