به‌بۆنه‌ی رۆژی خۆشه‌ویستی (ڤالانتاین) گرنگی به دروستكردنی كێكی شیرین بده له‌سه‌ر شێوه‌ی دڵ. كه‌ره‌سته‌كان: ۲ هێلكه ۱ كوپ شه‌كر ۱ ڤانێلا ۲ كوپ ئاردی سپی ۱ پیكی پاوده‌ر ۳ كه‌وچكی چێشت رۆن ۱ كوپ شیر مره‌بای هه‌نجیر كرێمی سپی شێوازی ئاماده‌كردن: 1- سه‌ره‌تا فڕنه‌كه‌ت له‌سه‌ر پله‌ی ۱۷۰ گه‌رمبكه. 2- له‌ناو قاپێكدا شه‌كرو ڤانێلاو هێلكه‌كان تێكه‌ڵبكه. 3- دواتر ئاردو پیكی پاوده‌ری به‌سه‌ردا بكه، هه‌روه‌ها شیر‌و رۆنیشی تێبكه‌و هه‌موو پێكه‌وه تێكه‌ڵبكه. 4- ئێستا هه‌مووی بخه‌ره ناو سینی فڕنه‌كه‌و بۆماوه‌ی ۳۵ خوله‌ك بیبرژێنه. 5- دواتر كێكه‌كه له‌سه‌ر دوو شێوه‌ی دڵ قاشبكه. 6- سه‌ره‌تا له‌سه‌ر قاپێكی په‌ل یه‌ك قاشی كێك دابنێ و مره‌بای هه‌نجیری به‌سه‌ردا بكه، هه‌روه‌ها قاشی دووه‌میشی له‌سه‌ر دابنێ و دیسان مره‌بای هه‌نجیری به‌سه‌ردا بكه. 7- له‌كۆتایشدا كرێمی سپی به‌سه‌ردا بكه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure