د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی داوه به دایكان و باوكان سه‌باره‌ت به‌و په‌ڵه په‌مه‌ییه‌ی له‌سه‌ر ناوچاوی به‌شێك له منداڵانی تازه له‌دایكبوو هه‌یه. د.ئاكۆ له بابه‌ته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه: %30 بۆ %50ی منداڵ دوای له‌دایكبوون په‌ڵه‌یه‌كی په‌مه‌یی دروستده‌بێت له‌سه‌ر ده‌موچاویان، كه ئه‌مه پێیده‌ڵێن (stork bite یان angel kiss) وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌م په‌ڵه‌یه بریتییه له په‌ڵه‌یه‌كی ره‌نگ په‌مه‌یی و ڕاسته‌وخۆ دوای له‌دایكبوون یان چه‌ند رۆژێك دواتر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌زۆری له‌سه‌ر ناوچه‌وان دروستده‌بێت و هه‌ندێكجاریش له‌سه‌ر لوت و روومه‌ت یان پشتی سه‌رو مل دروستده‌بێت. له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌شییه‌وه ده‌ڵێت: هۆكاری ئه‌م په‌ڵه‌یه بریتییه له ئاوسانی موولوله خوێنه‌كانی ژێر پێست. ئه‌م په‌ڵه‌یه هیچ ئازار‌و خرووی نییه‌و هیچ كێشه‌یه‌كیش دروست ناكات. چاره‌سه‌ر: چاره‌سه‌ری ناوێ له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا نامێنێت، گه‌ر له پشتی سه‌رو مل دروستبێت له زۆربه‌ی كاتدا ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام قژ دایده‌پۆشێت و دیارنامێنێت. هه‌روه‌ها گه‌ر دوای چه‌ند ساڵێك په‌ڵه‌ی سه‌ر ده‌موچاو لانه‌چوو ئه‌وا ده‌توانرێت به له‌یزه‌ر چاره‌سه‌ر بكرێت له‌لایه‌ن پزیشكی نه‌خۆشیه‌كانی پێسته‌وه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure