وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ڕایگه‌یاند: به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با به‌رده‌وامه‌و هه‌موو پێداویستییه‌كانی سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش دابینكراوه. له راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمدا هاتووه، تائێستا 481 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با له سلێمانی و هه‌ولێرو گه‌رمیان دانراوه، بڕیاریشه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و پێوه‌ره بۆ هه‌موو هاوبه‌شانی كاره‌با دابنرێت كه ژماره‌یان ملێۆنێك و 500 هه‌زاره. وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕاشیگه‌یاندووه: پێوه‌ری زیره‌ك، یه‌كه‌كانی كاره‌با به‌پێی كات، واتا هه‌موو سه‌عاتێك یا نیو سه‌عات جارێك یه‌كه‌كان تۆمار ده‌كات و له‌ڕێی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندنه‌وه بۆ ناو كۆمپانیا یان كۆنترۆڵی ده‌نێرێت، جگه‌له‌وه‌ش هه‌موو ورده‌كارییه‌كی هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی كاره‌با تۆمار‌و چاودێری ده‌كات، ئه‌و پێوه‌ره كۆنترۆڵی كاره‌با ئاگادارده‌كاته‌وه له‌هه‌ر سه‌رپێچی و ده‌ستكارییه‌ك كه هاوبه‌شی كاره‌با بیكات و كۆنتڕۆڵ ده‌توانێت كاره‌باكه‌ی ببڕێت. خاك - وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure