لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا له عیراق بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سنوورداری راگه‌یاند، كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له 8 ی ئێواره‌وه تا 5 به‌یانی ده‌بێت. له به‌یاننامه‌یه‌كی لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا له عیراقدا هاتووه، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا له عیراق بڕیاریداوه له 18 ی ئه‌م مانگه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نێرێت كه له سه‌عات 8 ی شه‌و ده‌ستپێده‌كات تا 5 ی به‌ره‌به‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌رله به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هێزه ئه‌منییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خزمه‌تگوزارییه‌كان و دوكان و بازاڕه‌كانی فرۆشتنی سه‌وزه‌و میوه ناگرێته‌وه. لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا له عیراق راشیگه‌یاندووه، پرسه‌دانان و مانه‌وه له مزگه‌وته‌كان و حسێنییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێن، هه‌ركه‌سێكیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیارانه مامه‌ڵه بكات به‌بڕی 5 ملیۆن دینار سزاده‌درێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، مزگه‌وت و حسنییه‌و كه‌نیسه‌كان ته‌نها له‌كاتی نوێژه‌كاندا كراوه ده‌بن و خوێندن له خوێندنگه‌و په‌یمانگاكان و زانكۆ حكومی و ئه‌هلییه‌كان به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت و ئه‌و بڕیاره‌ش له 18 ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات و خوێندكارانی قۆناغه‌كانی كۆتایی كۆلێجه پزیشكییه‌كان ناگرێته‌وه. له راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا له عیراق ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، له‌و رێكه‌وته‌وه سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج و جوانكاری بۆماوه‌ی 2 هه‌فته داده‌خرێن، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگ و كۆبوونه‌وه‌كان له هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگێڕان و كۆبوونه‌وه، له 15 ی ئه‌م مانگه‌وه تاكاتێكی نادیار راده‌گیرێت. خاك - لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا له عیراق
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure