14/2/2021 05:23 PM

سودەکانی هەڵوژە

پڕاوپڕە لە مەوادی بەسوود: هەڵوژە جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت و ریشاڵ، زیاتر لە 15 جۆر ڤیتامین و مەوادی کانگەیی تێدایە.
قەبزی لەناو دەبات: هەڵوژە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ریشاڵ کە مادەیەکی کاریگەرە بۆ تەندروستیی کۆئەندامی هەرس و چالاکیی ریخۆڵەکان. پێکهاتەی هەڵوژە هەروەها مادەیەکی تێدایە بە ناوی "سۆربیتۆل" کە تایبەتمەندییەکانی هاوشێوەی ریشاڵە.
پڕاوپڕە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت: هەڵوژە دەوڵەمەندە بەو ئەنتی‌ئۆکسیدەنتانەی کە ورووژانەکانی جەستە کەم دەکەنەوە و خانەکان لەبەرانبەر مەترسیی رادیکاڵە ئازادەکاندا دەپارێزن. ئەنتی‌‌ئۆکسیدەنتی ناو پێکهاتەی هەڵوژە هەروەها کاریگەرە لەسەر تەندروستیی ئێسک، کەمکردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە.
شەکری خوێن کەم دەکاتەوە: هەلوژە سەرەڕای ئەوەی کاربۆهیدراتی زۆرە، بەڵام شەکری خوێن بەرز ناکاتەوە. هۆکارەکەشی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی "ئادینۆپکتین"ـە. ئەم هۆرمۆنە رادەی وەرگرتنی کاربۆهیدرات لەلایەن جەستەوە کەم دەکاتەوە.
بە ئاسانی تێکەڵ بە سیستمی خواردنەکانتان دەبێت: ئێوە دەتوانن لەم میوە بەتامە بۆ دروستکردنی سمۆتی، زەلاتە و خۆراکەکانی دیکە بەکار بێنن. هەروەها دەتوانن هەڵوژە بکوڵێنن و پاش جیاکردنەوەی پێست و ناوکەکەی، ئاوەکەی بخۆنەوە.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved