14/2/2021 05:26 PM

سەوزبوونی شیری دایکێک بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا

دایکێک لە تەنها چەند مانگ لە مناڵبوونەکەی تێپەڕ ببوو، باسی سەوزبوونی رەنگی شیرەکەی لە دوای تووشبوون بە کۆرۆنای کردووە. "ئانا کۆرتز" دەڵێ شیرەکەی لە سەردەمی تووشبوون بە کۆرۆنا رۆژ لەدوای رۆژ لێڵتر دەبوو و پاش ئەوەی تاقیکاریی کۆرۆناکەی نیگەتیڤ دەرچوو، رەنگی شیرەکەی گەڕاوەتەوە بۆ حاڵەتی ئاسایی. پسپۆڕێکی مناڵان کە راوێژکاری چۆنیەتی شیرپێدانە، ئەم دایکەی دڵنیا کردووەتەوە کە شیرەکەی تەندروستە و ئەو گۆڕانکارییە دەرئەنجامی دژکردەوەی ئەنتی‌بادییە سروشتییەکانی جەستەیە بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا. بە گوتەی کارناسان ئەو رەنگە سەوزە لەوانەیە ئاکامی سیستمی خۆراکی ئەو دایکە بێت لە سەردەمی دووگیانیدا بەڵام ئانای تەمەن 23 ساڵ دەڵێ هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەر جۆری خۆراکەکانیدا نەهێناوە.
ئانا بە رۆژنامەی Mirrorـی گوتووە: "من لەگەڵ پزیشکی کچەکەم قسەم کرد و گوتی ئەم حاڵەتە سروشتییە و کاتێک دایک نەخۆش دەکەوێت یان کۆرپەکە تووشی هەڵامات دەبێ رەنگی شیری دایک دەگۆڕدرێت و ئەوە نیشانەی سازگاری ئەنتی‌بادییەکانی جەستەیە.
ئانا کۆرتز لەدرێژەدا دەڵێ: "جەستەی ئێوە دەزانێ چی ئەنجام دەدات و ئەگەر کواڵیتی شیرەکەتان گۆڕانکاری بەسەردا بێت، ئەوە پێویستیی سروشتیی جەستەیە." ئانا کە مامۆستای زمانی ئینگلیزییە و لە بەشی دەروونناسیدا خەریکی خوێندنە دەڵێ: "من ئەم ئەزموونەم لە زۆر دایکی دیکە بیستووە و سەرەڕای ئەم گۆڕانە، درێژەیان بە شیرپێدان بە مناڵەکەیان داوە."
کارناسانی بەریتانی دەڵێن دایکان لە ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنا درێژە بە شیرپێدان بە مناڵەکەیان بدەن چونکە ئەم کارە مناڵەکە لەبەرانبەر ڤایرۆسەکەدا دەپارێزێت. ئەوان دەڵێن. بەپێی توێژینەوەکان ڤایرۆسی کۆرۆان ناڕواتە ناو شیری دایکەوە. ئانا و کچە چوار مانگانەکەی واتە "میکایلا"، لەگەڵ ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەیان لە مانگی ژانویەدا تووشی کۆرۆنا بن. میکایکا سەرەتا دەکۆکی و تای لێدەهات بەڵام لە ماوەی چند رۆژدا باش بووەوە و ئاناش کۆمەڵێک نیشانەی هاوشێوەی هەڵامەتی ئەزموون کردووە و هەست‌کردن بە بۆن و تامیشی لەدەست دابوو.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved