14/2/2021 08:41 PM

له‌باره‌ی‌ گریان و غازاتی منداڵی ساوا

د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ گریان و غازاتی منداڵی ساوا.

له‌ بابه‌ته‌كه‌یدا د.ئاكۆ ده‌ڵێت: هه‌ندێك خواردن ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ غازات و گریانی منداڵی ساوا زیادبكات گه‌ر دایك شیری خۆی دا به‌ منداڵه‌كه‌ی، بۆیه‌ باشتره‌ گه‌ر منداڵ گریان و غازاتی زۆر بوو دایك خواردنی ئه‌م خواردنانه‌ی خواره‌وه‌ كه‌مبكاته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ 4 مانگی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌:

*شیرو بابه‌ته‌كانی شیر
*سپێنه‌ی هێلكه‌
*گوێز
*فاسوڵیاو پاقله‌
*چاو قاوه‌
*گۆشتی سوور
*پرته‌قاڵ و لیمۆو لاله‌نگی
*هه‌ندێك سه‌وزه‌ وه‌ك قه‌رنابیت، بروكلی، كاهوو، پیاز، سیر، ته‌ماته‌، بیبه‌ری تون.

له‌ كۆتایی بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌م رێنماییانه‌ بۆ هه‌ندێك منداڵه‌ كه‌ كێشه‌ی گریان و غازاتیان زۆره‌، واتا هه‌موو دایكێك پێویست ناكات دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌م خواردنانه‌، چونكه‌ هه‌ریه‌ك له‌م خواردنانه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ. ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ منداڵه‌كه‌ به‌ یه‌ك جۆر له‌م خواردنانه‌ ناره‌حه‌ت بێت نه‌ك هه‌مووی.

خاك - ئا/ لانه‌ كاشان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved