15/2/2021 02:23 PM

بەم خۆراکانە سیستمی بەرگریت بەهێز بکە

سیستمی بەرگری جەستە لەبەرانبەر هەوکردن و نەخۆشییەکاندا دەپارێزێت بۆ نموونە هەڵامەت و ئەنفلوئانزا و هەروها رۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ بەرگیری لە تووشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە. سیستمی بەرگری بۆ ئەوەی بتوانێ بە باشی ئەرکەکانی راپەڕێنێت پێویستی بە چەندین جۆر مادە هەیە کە لە رێگای خۆراکەوە وەرتدەگرێت. ئەم مەوادە بریتین لە پرۆتین، ڤیتامین A، ڤیتامین C، ڤیتامین E لەگەڵ مەوادی کانگەیی بۆ نموونە زینک و ئاسن. لەدریژەدا بەشێک لەو خۆراکانەی ئەم مەوادەیان تێدایە دەخەینە روو.

بادەم: بادەم یەک لەو خۆراکانەیە کە بە ئاسانی دەتوانن دابینی کەن چونکە لە زۆربەی فرۆشگەکان هەیە. بادەم پڕاوپڕە لە ڤیتامین E کە دەتوانێ رۆڵی ئەنتی‌ئۆکسیدەنت دەبینێت و سیستمی بەرگری بەهێز دەکات.

ئەڤەکادۆ: ئەم میوەیە هاوشێوەی زەیتی زەیتوون دەوڵەمەندە بە ئاسید چەورەکان و سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامین E، ڤیتامین C، ئاسن و زینک. ئەڤەکادۆ دەکرێ بۆ دوستکردنی جۆرەکانی زەلاتە بەکاری بهێنرێت.

کەلەرمی برۆکلی: کۆپێک کەلەرمی برۆکلی وردکراو پێویستیی رۆژانەی ئێوە بە ڤیتامین C دابین دەکات کە بۆ بەهێزبوونی سیستمی بەرگری بەسوودە. ئەم سەوزەیە سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامین A و ئاسنی گیایی کە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری رۆڵێکی کارایان هەیە.

ماست: ئەم شیرەمەنییە بڕێکی زۆر پرۆتینی تێدایە کە بۆ چاکسازیی سیستمی بەرگری بەسوودە. ماست دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و زینک. زیادکردنی هەنگوین و جۆرەکانی چەرەسات و توو شیرین لە ماست، راەی مادە بەسوودەکانی ناو ماستەکە زیاد دەکات.

بنەماڵەی پرتەقاڵ: یەک لەو ڤیتامینانەی لەگەڵکوو تووشی هەڵامەت دەبین پەنای بۆ دەبەین ڤیتامین Cـیە. ئەم ڤیتامینە بەهێزکەری سیستمی بەرگرییە. ئەم ڤیتامینە بە زیادکردنی ژمارەی خڕۆکە سپییەکانی جەستە، نەخۆشی و هەوکردنەکان لەناو دەبات. پرتەقاڵ، لالەنگی، لیمۆی شیرین و ترش بەشێکن لەم جۆرە میوانە.

 

سەرچاوە: verywellfit

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved