15/2/2021 03:09 PM

گۆشتی سوور یان گۆشتی سپی؟

بەپێی توێژینەوەیەک هەموو جۆرە گۆشتێک(جگە لە ماسی) ئاستی کۆستڕۆڵی خوێن بەرز دەکاتەوە. رای گشتی لەسەر ئەو بڕوایەن گۆشتی سپی بەنیسبەت گۆشتی سوور زیانەکانی کەمترن و سیستمی خواردنەکەیان بەپێی ئەم باوەڕە داڕشتووە. بەڵام لەم دواییانەدا توێژەران تێگەیشتوون کە ئەم بڕوایە هەڵەیە.
دوکتۆر "کڕاس"، یەکێک لە ئەندامانی ئەم تیمە باس لەوە دەکات کە: "کاتێک ئەم توێژینەوەیەمان دەست پێکرد، چاوەڕوان بووینن گۆشتی سوور کاریگەریی نەرێنی زیاتر بێت بەنیسبەت گۆشتی سپی، بەڵام لەوەی کە ئەم دەرئەنجامە دەستەبەر نەبوو تووشی سەرسوڕمان بووین؛ ئەگەر ئاستی چەوریی تۆکمە ئەم دوو گۆشتە یەکسان بێت، کەوابوو بە یەک ئەندازە ئاستی کۆلستڕۆڵی خوێن بەرز دەکەنەوە.
دوکتۆر کڕاس لەدرێژەدا دەڵێ سەرچاوە ناگۆشتییەکانی پرۆتین بۆ نموونە سەوزەوات و شیرەمەنی، زیاتر کاریگەریی ئەرێنیان لەسەر ئاستی کۆلستڕۆڵی خوێن هەیە. ئەم توێژینەوەیە مرۆڤەکان هان دەدا بۆ خواردنی خۆراکە گیاییەکان، بەڵام دەرخەری ئەم بابەتە نیە کە خواردنی گۆشتی سپی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە. ئەم توێژینەوەیە دەریخست خواردنی هەموو جۆرەکانی گۆشت جگە لە ماسی، ئاستی LDL یان هەمان کۆلستڕۆڵی زیانبەخش بەرز دەکەنەوە. هەڵبەت ئەوەش زیاد بکەین کە لەم توێژینەوەیەدا گۆشتی ماسی نەخراوەتە بەر تاقیکاری.

 

سەرچاوە: medicalnewstoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved