16/2/2021 07:18 PM

چەند رێکار بۆ دەرباز بوون لە ئێشی مل و پشت

گیرانی ماسولکەکان یەکێک لە شێوەکانی جەستەیە بۆ ئاگادارکردنەوەی ئێمە لە نەگونجاوبوونی لایف ستایلمان. لەوانەیە لە کاتی وەرزشدا لەڕادەبەدەر زەختتان خستبێتە سەر ماسەلکەکانی پشتتان یا لە ماوەی رۆژدا کە کارتان بە کۆمپیتەر کردوە خراپ دانیشتوون، یان شەوی پێشوو بە ماوەیەکی زۆر سەیری تەلەفیزیۆنتان کردووە. لەدرێژەدا چەندین شێوازی سادە بۆ دەربازبوون لە ئێشی مل و پشت دەخەینە روو.

بەکارهێنانی سەرما و گەرما: پزیشکان دەڵێن واباشە لە 48 بۆ 72 کاتژمێری یەکەمدا، سەهۆڵ بخەنە سەر ئەو شوێنەی وا دێشێت (10 بۆ 20 خولەک). سەرمان بەرگیری لە ورووژان دەکات. ئەگەر ئێشەکەتان کەم نەبۆوە، ئەم جارەیان یارمەتی لە گەرمی وەرگرن. حەمام بە ئاوی گەرم بژاردەیەکی باشە.

مەساج کردن: بەکارهێنانی ئامێرەکانی مەساج هەمیشە بیرۆکەیەکی باشە. بەڵام ئەگەر کێشەکەتان زۆر جدی نییە دەتوانن داوا لە کەسێک بکەن بتانشێلێت. ئەو ماسولکانەی گیراون بە ئارامی بیانشێلن و پاشان بە ئارامی زەخت بخەنە سەر شوێنی ئێشەکە.

ئاو: پسپۆڕان دەڵێن یەکێک لە دەرئەنجامەکانی نەخواردنەوەی ئاو لە ماوەی رۆژدا، گرژبوون و گیرانی ماسولکەکانە. کەوابوو بەردەوام ئاو بخۆنەوە.

باڵنج: یەکێک لە هۆکارە باوەکانی ئێشی مل بوونی باڵنجێکی نەگونجاوە. واباشە باڵنجێکی تایبەت بە خۆتت هەبێت. ئام باڵنجە دەتوانێ لە چەشنی تووکی باڵندە یان هەر شتێکی دیکە بێت بەڵام دەبێ لەگەڵ فۆرمی سەر و ملی ئێوە بگونجێت. باڵنج نابێ زۆر رەق و بەرز بێت.

راکشێن و جەستەتان شل کەن: گیران و ورووژانی ماسولکە نیشانەی ئەوەی کە دەبێ پشوو بدەن. کەوابوو لەسەر پشت راکشێن و باڵنجێکی نەرم بخنە ژێر سەرتان و باڵنجێکی دیکەش بخەنە ژێر ئەژنۆتان. لەم کاتەدا گوێ گرتن  ۆمۆزیکێکی ئارامیش بژاردەیەکی باشە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved