16/2/2021 07:23 PM

سوودە تەندروستییەکانی هێلکە

هێلکە یەک لەوە خۆراکانە کە پێی دەگوترێت "سۆپەرفوود/ Superfoods"، واتە خۆراکێک کە زۆرینەی مادە بەسودەکانی تێدایە. هێلکە پڕاوپڕە لە جۆرەکانی ڤیتامین، مەوادی کانگەیی و پرۆتین. لە درێژەدا لەگەڵ بەشێک لە سودەکانی ئەم خۆراکە دڵخواز و بەتامە ئاشنا دەبین.

*پڕاوپڕە لە مادە بەسوودەکان، بۆ نموونە: ڤیتامین A، ئاسید فۆلیک، ڤیتامین B5، فۆسفۆر، کالسیۆم و زینک
*ئاستی کۆلستڕۆل لە هێلکەدا زۆرە، بەڵام کاریگەریی نەرێنی لەسەر کۆلستڕۆڵی خوێن نییە.
*هێکلە HDL (کۆلستڕۆڵی بەسوود) زیاد دەکات.
*ئەم خۆراکە پڕاوپڕە لە کۆلین کە جۆرێک ڤیتامین Bـیە و رۆڵێکی گرنگی لە تەندروستیی خانەکاندا هەیە.
*بەکارهێنانی هێلکە هاوپەیوەندە لەگەڵ کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ
*ئەو ئەنتی‌ئۆکسیدەنتانەی لە پێکهاتەی هێلکەدا هەن، بۆ تەندروستیی چاو بەسوودن.
*هێلکەی خۆماڵی یان دەوڵەمەند بە ئۆمێگا3، ئاستی تری‌گلیسیرید نزم دەکاتەوە.
*پرۆتینێکی تەواوە و بڕێکی باش ئاسید ئامینی هەیە.
*مەترسیی تووشبوون بە جۆرەکانی جەڵتەی دڵ و مێشک کەم دەکاتەوە.
*هێکە هەم زوو تێرت دەکات و هەم کێش دادەبەزێنێت.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved